ئاڤا نیوز
ژمارەیەک دووکان و کۆشک لە بازاڕی داون تاونی هەولێر کێشەی قەرزی کەڵەکەبووی کرێیان هەیە لەگەڵ ئەو کۆمپانیایەی بازاڕەکەی دروستکردووە، کۆمپانیاکەش هەڕەشەی داخستنی دووکانەکانیان لێ دەکات، ئاڤاش تاڕادەیەک کێشەکەیان بۆ چارەسەر دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: 120 دووکان و 90 کۆشک لە بازاڕی داون تاون لە هەولێر کێشەی قەرزی کۆمپانیایان هەیە، کۆمپانیا هەڕەشەی لێ کردبوون ئەگەر دەستبەجێ هەموو پارەکەی بەسەر یەکەوە پێنەدەن کارەبایان لەسەر دەبڕێت و دووکانەکەشیان پێ دادەخات.هەڕەشەکەی هەر بە قسە نەبووە، لە ڕۆژانی ڕابردوودا چوار دووکانی داخستبوون.
لەماوەی ڕابردووشدا چەند جارێک خۆپێشاندانیان کرد، بەڵام هیچ سوودێکی نەبوو و کێشەکەیان بۆ چارەسەر نەکرا، هەتا پەیوەندییەیان بە ئاڤاوە نەکرد، دوای بەدواداچوونی ئاڤا کێشەکەیان تاڕادەیەک چارەسەر بووە.
قەرزەکە چۆن کەڵکەکە بووە
بازاڕی داون تاون ساڵی 2016 تەواو بووە، بەڵام قاتی ژێرزەمینی نزیکەی ساڵێکە تەواو بووە، ئەمە وەک دووکاندارەکان خۆیان دەیڵێن نزیکەی ساڵێکە کاری خۆیانی لێدەکەن. وەک دووکاندارێک بە ناوی هێمن محەمەد ئەڵێ، سەرەتا کۆمپانیا پێی گوتوون تاوەکو بازاڕەکە تەواو نەکرێت و بە فەرمی نەکرێتەوە و کلیلی دووکانەکانیان ڕادەست نەکرێت، کرێیان لێ وەرناگرێت، تەنانەت دەڵێن گرێبەستیشیان هەیە و لەسەر گرێبەستەکەش نووسراوە، بەڵام ئێستا کۆمپانیاکە دەڵێت دەبێت پارەی نۆ ساڵی ڕابردوو هەمووی بەسەر یەکەوە بدەن، لە 2016 ـەوە تا ئێستا. دووکان هەیە 50 وەرەقە قەرزارە هەتا سێ دەفتەر.
زانیاریی زیاتر: ئەم دووکاندارانە پەیوەندییان بە ئاڤاوە کرد، داواکارییان ئەوە بوو هیچ نەبێت داشکانێکیان بۆ بکرێت، دەرفەتێکیشیان پێ بدەن تا قەرزەکە بدەنەوە.
لێدوانی فەرمی: نەبەز عەبدلواحید، قایمقامی هەولێر بە ئاڤای ڕاگەیاند، بەدڵنیایەوە چاودێری کێشەکە دەکەن و بەدواداچوونی بۆ دەکەن، بەڵام لەکۆتاییدا ئەم کێشە ئیداریانە دادگا یەکلای دەکاتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 8 خولەک لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر باڵندەی کامەرانی دەست بە نمایشەکانی دەکاتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گۆرانییە شادەکانی پوریا محەممەدی لە سۆشیاڵ میدیا دەبن بە ترێند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
8 خولەک لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
- عێراق
- 8 خولەک لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەلەوانێکی کورد لەسەر ئاستی ئێران شەش مەدالیا بەدەست دەهێنێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دەست بە دابەشکردنی هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە کرا