
کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی عێراق سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی وەرگرت و ڕایگەیاند، بەغدا پێشنیازی پێکهێنانی لیژنەیەک دەکات بۆ لێکنزیکردنەوە و چارەسەری کێشەی نێوان وڵاتان، جەختیشیکردەوە کە سیاسەتی دەرەوەی عێراق بریتییە لە بەهێزکردنی هەماهەنگیی و پێکەوەکارکردن.
چیرۆکی سەرەکی: نیوەڕۆی ئەمڕۆ کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی لە بەغدا دستیپێکرد، تێیدا ئەو پڕۆژەبڕیارانە پەسەند دەکەن کە لە 17ـی ئەم مانگەدا دەخرێنە بەردەم لووتکەی عەرەبی.
لێدوانی فەرمی: فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق و سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزاری عەرەبی لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا وتارێکی پێشکەش کرد و ئاماژەی بەوەکرد، کۆبوونەوەکە لە کاتێکی هەستیاردا بەڕێوەدەچێت، ئەوەش پێویستی بە کاری پێکەوەیی هەموو وڵاتانی عەرەبی هەیە بۆ بەدیهێنانی خواستی گەلان لە خۆشگوزەرانی و ئاسایش و ئاوەدانی.
زانیاریی زیاتر: وەزیری دەرەوەی عێراق پێشنیازی کرد لیژنەیەکی وەزاری لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی پێکبهێنرێت، کاری لیژنەکەش لێکنزیککردنەوەی بۆچوونی وڵاتان و کەمکردنەوەی ناکۆکییەکان بێت، ئەوەشی خستەڕوو، عێراق پشتیوانی لە گفتوگۆی بونیادنەر و چارەسەری کێشەکان لەڕێگەی گفتوگۆوە دەکات، بۆ بەدیهێنانی ئاشتیش لە ناوچەکەدا هەموو هەوڵێکی خۆی دەخاتەکار.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 49 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوە گرنگەکەی ترەمپ لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران تەواو بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
22 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- جیهان
- 49 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوە گرنگەکەی ترەمپ لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران تەواو بوو
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق بەکارهێنانی ئاسمانی وڵات بۆ هێرشکردنە سەر ئێران ڕەتدەکاتەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆککۆماری عێراق داوای کڕینی سیستمی بەرگری ئاسمانی بۆ پاراستنی عێراق دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات