
مەنسوور بن زائید، جێگری سەرۆکی ئیمارات. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
بەهۆی ناکۆکییان لەگەڵ سوودان، شاندی وڵاتی ئیمارات، هەر زوو لە لووتکەی عەرەبی لە بەغدا کشایەوە و گەڕایەوە وڵاتەکەی.
وێنە گەورەکە: ئیمارات و سوودان ناکۆکییەکی قووڵیان هەیە و پەیوەندیی دیپلۆماسیی نێوانیان پچڕاندووە، سوودان ئەو وڵاتەی تۆمەتبار کردووە بە پشتیوانیکردنی "هێزەکانی بەرپەرچدانەوەی خێرا" کە محەممەد حەمدان سەرۆکایەتیی دەکات و لە ئێستادا شەڕ لە نێوان سووپا و ئەو هێزە بەرپا بووە.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە حکومەتی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: شاندی ئیمارات بەسەرۆکایەتی مەنسوور بن زائید، جێگری سەرۆکی ئیمارات، کە بەشداری لە لووتکەی عەرەبی لە بەغدا کردبوو، بێ ئەوەی وتارەکەی پێشکەش بکات لە لووتکەکە کشایەوە.
هۆکارە زانراوەکان: بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، شاندی ئیمارات بەهۆی ناکۆکی لەبارەی مەلەفی سوودانەوە کشاوەتەوە.
زانیاریی زیاتر: ئیبراهیم جابر، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرەوەریی سوودان، نوێنەرایەتیی ئەو وڵاتەی لە لووتکەکەدا دەکرد.
لەلایەکی دیکەوە: شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، میری قەتەر بۆ بەشدایکردن لە لووتکەکە سەردانی بەغدای کردبوو، بەڵام بەشداریی لووتکەکەی نەکرد و گوتاری وڵاتەکەی پێشکەش نەکرد، تەنیا لە گرتنی وێنە یادگارییەکە بەشداربوو، هاوکات کۆبوونەوەیەکی کورتی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە