ئاڤا نیوز
دانیشتوانی پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە گەرمیان بەدەست کۆمەڵێک گرفتەوە دەناڵێنن، داوا لە ئاڤا دەکەن دەنگیان بگەیێنن.
وێنە گەورەکە: پرۆژەی نیشتەجێبوونی بان ستی لە گەرمیان کە نزیکەی 810 خانوون، کۆمەڵێک گرفتی هەیە، یەکێک لە گرفتەکان ئەوەیە کە بەنایاسایی مۆڵەت دراوە بە دروستکردنی 210 خانووی زیادە لەسەر ڕووبەری سەوازیی و قوتابخانە و بنکەی تەندرووستی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پرۆژەکە تاوەکو ئێستا تەواو نەکراوە، بەڵام خەڵکیان کردووەتە ناو پرۆژەکەوە. هاوکات خەڵکانێک هەن کێشەی ڕادەستکردنی خانووەکانیان هەیە، گرێبەستیان هەیە و هێشتا خانووەکانیان ڕادەست نەکردوون.
لێدوانی فەرمی: هونەر مەحموود، بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی گەرمیان لەوبارەیەوە دەڵێت: ئەو پرۆژەیە تایبەت نییە بە سندووقی نیشتەجێبوون تا دابینكردنی خزمەتگوزارییەكان لەسەر ئێمە بێت.
- كاتی خۆی بە ڕێككەوتنی كۆمپانیا و سەندیكای پیشەوەران دراوەتە بەشداربووان، بۆیە ئەوانەی سەردانیان كردووین، ڕێككەوتنی سەندیكا و گرێبەستی نێوانیانمان كردووەتە بنەمای مامەڵەكردنیان، بەڵام بەداخەوە خەڵكانێكی زۆر بە ئێستاشەوە ئەو گرێبەستەیان نەخوێندووەتەوە و لەكاتی كڕینی خانووەكان، بەبێ ئاگایی ئیمزایان كردووە كە لە بەشێك لە بڕگە و خاڵەكانی ڕێككەوتنەكە، كۆمپانیای جێبەجێكار خۆی بەدەر دەكات لە هەبوونی كەموكوڕی و دابینكردنی بەشێك لە خزمەتگوزارییەكان.
- هەرچەندە لایەنی ئیداریی دەڤەرەكە ئامادەیی دەربڕیوە لەجیاتی كۆمپانیاكە، پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی بان ستی جێبەجێ بكات، بەڵام بەبیانووی نەبوونی پارە و بودجە، هیچ بڕە پارەیەك بۆ تەواوكردنی ئەو پرۆژانە تەرخان نەكراوە، ئەو بابەتە بەرزكراوەتەوە بۆ دەستەی وەبەرهێنان تا لەڕێگەی لایەنی باڵای حكومییەوە بودجەی بۆ تەرخان بكرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 33 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- کوردستان
- 33 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە