
عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە. گرافیک - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
جارێکی دیکە شاندی ئیمراڵی چوونە زیندانی ئیمراڵی و لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان کۆبوونەوە، لە میانی کۆبوونەوەکەیان عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕایگەیاند، لەسەر پرسی برایەتی، پێویستمان بە ڕێککەوتنێکی نوێ هەیە.
وێنە گەورەکە: دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ شاندی ئیمراڵی، پەیامی نوێی عەبدولڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە لەلایەن دەم پارتییە بڵاوکرایەوە، لە پەیامەکەدا جەخت لە برایەتی کورد و تورک دەکات.
بڵاوکراوەی فەرمی: دەم پارتی بڵاویکردەوە، عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕایگەیاندووە، "پێویستمان بە ڕێککەوتنێکی نوێ لەسەر پرسی برایەتی هەیە. ئەوەی ئێمە دەیکەین نوێنەرایەتیی گۆڕانکارییەکی گەورە دەکات".
- سروشتی پەیوەندیی کورد و تورکیا تەواو جیاوازە، ئەوەی زیانی پێدەگات پەیوەندیی برایەتییە، برا شەڕ دەکات، بەڵام یەکێکیان بەبێ ئەوی تریان بوونی نییە. "ئێمە خەریکی پاککردنەوەی یەک بە یەکی ئەو تەڵە و مینانەین کە زیان بەم پەیوەندییە دەگەیێنن و چاککردنەوەی ئەو ڕێگا و پردانەی کە زیانیان بەرکەوتووە.
- پەشیمانم کە بۆ دواجار لەگەڵ سری سورەیا ئۆندەر قسەم نەکرد، یادەوەرییەکی بەنرخی هەیە، پێویستە بە زیندوویی بیهێڵینەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بۆ جاری پێنجەم شاندی دەم پارتی لەبارەی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا و باکووری کوردستان سەردانی ئیمراڵییان کرد. دوایین جاریش، ڕۆژی دووشەممە، 21ـی مانگی چواری 2025، بوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە