
دیمەنی پیشکەشکردنی وتاری مەلا مستەفا بارزانی لەکاتی کردنەوەی پرۆژەکە
ئاڤا نیوز
لە دەڤەری بارزان، بەردی بناغەی پرۆژەی كێڵگەی زۆم بۆ بەخێوكردنی مانگای شیردەر دانرا كە دەیان هەلی كار بۆ هاووڵاتیان دەڕەخسێنێت.
چیرۆكی سەرەكی: ئەمڕۆ 18ـی ئایاری 2025، بە سەرپەرشتی مەلا مستەفا بارزانی، لە ڕێوڕەسمێكدا؛ بەردی بناغەی پرۆژەی كێڵگەی زۆم بۆ بەخێوكردنی مانگای شیردەر لەلایەن کۆمپانیای (GEG construction) لە دەڤەری بارزان دانرا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی مەلا مستەفا بارزانی لە ڕاگەیێنراوێكدا ئاماژەی بەوە كردووە، دامەزراندنی پرۆژەكە، لەپێناو خزمەت گەیاندنە بە خەڵک و ڕەخساندنی هەلی کارە بۆ هاووڵاتیان، لەپاڵ برەودان بە كەرتی كشتوكاڵی و ئاژەڵداری لە هەرێمی كوردستان.
لێدوانی فەرمی: مەلا مستەفا بارزانی لە ڕێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی پرۆژەی كێڵگەی زۆم وتارێكی پێشكەشكرد و ڕایگەیاند، هەنگاوەكانی پرۆژەی زۆم بەگشتی و كێڵگەی بەخێوكردنی مانگای شیردەر، مەبەست لێی ڕەخساندنی هەلی کاری زیاترە بۆ گوندنشین و جووتیار و هاووڵاتیان و بەرهەمهێنانی بەرهەمی خۆماڵی و پشت بەستن بە داهاتی ناوخۆیی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: كێڵگەی زۆم بۆ بەخێوكردنی مانگای شیردەر، چوار بەشی سەرەکی لە خۆدەگرێت کە بریتین لە: کێلگەی زۆم بۆ بەخێوکردنی مانگای شیردەر، پڕۆژەی زۆم بۆ کشتوکاڵ، سەنتەری ڤێتەرنەری زۆم، زۆم مارکێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە