
جۆزێف عۆن، سەرۆکی لوبنان
ئاڤا نیوز
سەرۆکی لوبنان سوپاسی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات لە بەرامبەر بەخشینی 20 ملیۆن دۆلار بە وڵاتەکەی.
چیرۆکی سەرەکی: سەرۆکوەزیرانی عێراق لە 34 ـەمین کۆبوونەوەی لووتکەی وڵاتانی عەرەبی لە بەغدا، 18 دەستپێشخەریی ڕایگەیاند، لەنێویاندا بەخشینی 20 ملیۆن دۆلار بۆ ئاوەدانکردنەوەی غەززە و 20 ملیۆن دۆلاری دیکەش بۆ لوبنان.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی سەرۆکایەتیی لوبنان، جۆزێف عۆن، سەرۆکی لوبنان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سوپاسی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقی کرد لە بەرامبەر ئەو دەستپێشخەرییەی لەمیانەی لووتکەی بەغدا کردی بە ڕاگەیاندنی پێشکەشکردنی بڕی 20 ملیۆن دۆلار بە لوبنان.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەکە، جۆزێف عۆن ڕاگەیاندنووە، ئەم دەستپێشخەرییەش دەچێتە سەر دەستپێشخەرییە هاوشێوەکانی دیکەی عێراق کە جەخت لە قووڵی پەیوەندییەکانی لوبنان - عێراق دەکات و ئەو پەیوەندییە برایەتی و هاوپشتییە دەردەخات کە گەلی لوبنان و عێراق پێکەوە کۆدەکاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە