ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو بەهۆی پاشگەزبوونەوە لە بەڵێنەکانی دەنگدەرانی تووڕە دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-03-17

ئەکرەم ئیمام ئۆغلۆ، سەرۆکی شارەوانی ئیستەنبووڵ - وێنە:TRT
ئاڤا نیوز
ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو، بەربژێری پارتی جەهەپە بۆ گەورەشارەوانی ئیستەنبووڵ، بەڵێنەکانی پێنج ساڵی ڕابردووی بیرنایەتەوە، ئەمەش دەنگدەرانی تووڕە دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو، ماوەی پێنج ساڵە سەرۆکی شارەوانی ئیستەنبووڵە، پێش ئەوەی ببێتە سەرۆک لە چاوپێکەوتنێکدا بەڵێن دەدات "دەتوانن ئیستەنبووڵ لە زیانەکانی بوومەلەرزە بپارێزن"؛
لێدوانی فەرمی: دوای بەشداریکردنی لە پرۆگرامێک لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، پێشکەشکارەکە لە ئیمام ئۆغڵو دەپرسێت: لە ماوەی پێنج ساڵی سەرۆکایەتیت چ ئامادەکارییەکت بۆ ڕێگریکردن لە مەترسییەکانی بوومەلەرزە کردووە؟ لە وەڵامدا دەڵێت: ئەوەی 25 ساڵە نەکراوە، چۆن من دەتوانم بە پێنج ساڵ بیکەم!
لێكەوتەکانی: ئەم دوو لێدوانەی ئیمام ئۆغڵو کاردانەوەی گەورەی لە نێو خەڵکدا دروست کردووە، بە ڕادەیەک دەنگدەرانی دەڵێن، بەڵێنێک کە خۆی داویەتی من لەبیرمە ئەو بیری نەبێت! سەرۆکێکی وامان بۆ چییە؟
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئیمام ئۆغڵو بەربژێڕێکی بەهێزی پارتی جەهەپەی تورکیایە، بە جۆرێک بە ڕکابەری ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆککۆماری تورکیا ناودەبرێت.
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی ئەنجامی زیاتر لە 10 ڕاپرسی جیاواز لە تورکیا، ئیمام ئۆغڵو بە ڕێژەی 0.6% لەپێش ڕکابەرەکەیەتی. ڕێژەی دەنگی جەهەپە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی ساڵی 2023 لە ئیستەنبووڵ 28.33% بووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو مووشەک لە ئاسمانی سعودییە دەتەقێتەوە