
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران
ئاڤا نیوز
دوا بەدوای دەنگۆکانی ئەگەری هێرشکردنە سەر ئێران لەلایەن ئیسرائیلەوە، کۆماری ئیسلامی ئێران وەڵامی هەڕەشەکان دەداتەوە دەشڵێت، هەر هێرشێکی ئیسرائیل ئەمریکا لەگەڵی هاوبەشە.
چیرۆکی سەرەکی: دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆکان سەبارەت بە ئەگەری هێرشکردنی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لە ئەگەری شكستهێنانی دانوستانەکانی وڵاتەکە لەگەڵ ئەمریکادا، کۆماری ئیسلامی ئێران لەبارەی ئەم دەنگۆیانە دێتە دەنگ.
لێدوانی فەرمی: عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، بە وریاییەوە خۆمان لە هەر سەرکێشییەکی ئیسرائیل دەپارێزین، بەڵام بەدڵنیاییەوە هەر هێرشێک بۆ سەر تاران بەهەمان شێوە وەڵامی دەدرێتەوە، هاوکات دەشڵێت، ئەگەر ئیسرائیل لە دامەزراوە ئەتۆمییەکانمان بدات، ئەوا ئەمریکا هاوبەشە لەگەڵی و بەرپرسیاریەتی یاسایی لەئەستۆ دەگرێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەکان ئاشكرایانکردووە، بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل چاوەڕێی ئەو ساتە دەکات، کە ترەمپ لە دانوستانەکان لەگەڵ ئێران بێ هیوا بێت، بۆ ئەوەی گڵۆپی سەوز بۆ ئیسرائیل هەڵبکات''
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 51 خولەک لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
- کوردستان
- 51 خولەک لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی و یەکێتی هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی 10ـی حكومەت خێراتر دەکەن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لێدوانی مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی لەبارەی شەڕەکەی لالەزار
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی چین بۆ ئاڤا: عێراق سێیەم گەورەترین هاوبەشی بازرگانیمانە