كەمال محەممەد: دوو گرێبەستەكە پێداویستیی هەرێمی كوردستان و عێراق دابین دەكەن
- هەواڵ
- 22 ئایار

كەمال محەممەد، وەزیری سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
وەزیری سامانە سروشتییەکان بەوەکالەت لەمیانی بەشداریکردنی لە کۆنفرانسی وزە لە واشنتن ڕایگەیاند، ئەو دوو گرێبەستەی لەگەڵ دوو کۆمپانیا ئەمریکییەکە واژۆ کراوە، پێداویستیی هەرێمی كوردستان و عێراق دابین دەكەن. دەشڵێت، هەرچەندە ڕێککەوتنەکان دژی هیچ کەس و لایەنێک نییە، بەڵام بەداخەوە وەزارەتی نەوتی عێراق دژی ڕێككەوتنەكانە.
لێدوانی فەرمی: كەمال محەممەد، وەزیری سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەوەکالەت، ڕایگەیاند: هەرێمی كوردستان ڕۆژانە زیاتر لە 400 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە دەكات، مەبەستمانە كۆمپانیا ئەمریكییەكان وەبەرهێنانی زیاتر لە نەوت و غاز و كارەبا بكەن.
- دوو گرێبەستەكە پێداویستیی هەرێمی كوردستان و عێراق دابین دەكەن.
- ئەم ڕێككەوتنانە بۆ سوودی هەرێمی كوردستان و عێراقە و دژی هیچ کەس و لایەنێک نییە، بەڵام بەداخەوە وەزارەتی نەوتی عێراق دژی ڕێككەوتنەكانە.
- بۆ گرێبەست و ڕێككەوتنی زیاتر لەگەڵ كۆمپانیا ئەمریكییەكان ئامادەین.
- داواكارین گوشارەكانی وەزارەتی نەوتی عێراق لەدژی ڕێككەوتنەكان بوەستێندرێن.
- هەرێمی کوردستان خاوەنی 650 ملیۆن پێ سێجا غازە، بەڵام بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا پێوستمان بە هەزار و 100 ملیۆن پێ سێجا غاز هەیە .
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 33 خولەک لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
- کوردستان
- 33 خولەک لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی و یەکێتی هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی 10ـی حكومەت خێراتر دەکەن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لێدوانی مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی لەبارەی شەڕەکەی لالەزار
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی چین بۆ ئاڤا: عێراق سێیەم گەورەترین هاوبەشی بازرگانیمانە