چاكسازیی گەورانی سلێمانی
ئاڤا نیوز
لەناو هۆڵێکی زیندانییانی چاکسازیی گەورانی سلێمانی، دەمانچە براوەتە ژوورەوە کە سێ پرسگە و چەندان جۆری ئامێری ئاشکراکردنی بڕیوە و پێیان نەزانیوە. بۆ ئەم بابەتە لیژنە پێکهێنراوە لێکۆڵینەوە دەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: پێنجشەممەی ڕابردوو، دژە تیرۆری یەکێتی زانیاری بەدەستگەیشتووە کە لەناو هۆڵی سزادراوانی چاکسازیی گەورانی سلێمانی، دەمانچەیەک لە جۆری تۆبلی و پڕ لە فیشەک براوەتە ژوورەوە. دوای ئەوە مەفرەزە دەرەکەن و بەکۆپتەر و ئۆتۆمبێلی سەربازی هەڵدەکوتنە سەر چاکسازییەکە و پشکنین دەکەن و دەمانچەکە دەدۆزنەوە و پێنج کەسیش لەسەر بابەتەکە دەستگیر دەکەن.
زانیاریی تایبەت: ئەو پێنج زیندانییەی دەمانچەکەیان لابووە، یەکێکیان ناوەکەی لەلایەن ئاڤاوە پارێزراوە و بە پیتی شین دەستپێ دەکات، کەسەکە هەمان ئەوە کەسەیە کە چەند ساڵێک پێشتر مووچەی فەرمانبەرانی نەخۆشخانەی شاری لە سلێمانی دزی. هاوکات پێشتریش کەسێکی کوشتووە و سزای لە سێدارەدانی هەبووە.
یەکێکی دیکە لە دەستگیرکراوان کە ناوی خۆیی و باوکی بە کاف دەستپێدەکات، ئەو کەسە پێشتر باوکی خۆی کوشتووە و سزای 20 ساڵ زیندانی هەیە. ئەوانی تریش هەموویان کوردن.
هەنگاوی داهاتوو: بڕیارە دژە تیرۆر و ئۆپەراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ڕاگەیێنراوێک بڵاو بکەنەوە و باسی دەستگیرکردنی ئەم باندە بکەن.
زانیارییە سەرەتاییەکان: بەگوتەی سەرچاوەیەکی ناو چاکسازی گەورانی سلێمانی، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانیان، ئەم چەکە بۆ ئەوە براوەتە ژوورەوە بۆئەوەی بگات بەدەستی ئەوانەی بەتۆمەتی تیرۆر و کوشتن لە زیندانن، بەڵام نازانرێ بۆ ئەوەیان بووە کە لە ژوورە کەسێک بکوژن، یان بەنیازی ئەوە بوون پلان دابڕێژن و بەم دەمانچەیەوە گێرەشێوێنییەک دروست بکەن و دواتر لە زیندان ڕابکەن.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: دەزگا ئەمنییەکانی سلێمانی، نیگەرانی ئەوەن، ئەم دەمانچەیە چۆن ئاوا دزەی کردووەتە ژوورەوە و چۆن سێ پرسگە و ئەو هەموو ئامێرەی ئاشکراکردن و سۆنەر ببڕێت و کەسیش پێی نەزانێت. بۆیە لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە پێکهێنراوە.
لەلایەکی دیکەوە: ئیحسان عەبدولڕەحمان، بەڕێوبەری چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەو بابەتە چووەتە چاکسازی گەورانی سلێمانی و دەڵێت، چۆن دەمانچە بە سێ پرسگە ڕەت بووە و چووەتە ژوورەوە
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمە لەکاتێکدایە، تەنیا لەماوەی سێ مانگدا دوو ڕووداوی هەڵهاتنی زیندانیی لەو چاکسازییە هەبووە، یەکێکیان ئەوەبوو کە براکەی خۆی لە جێێ خۆی دانا. ئەوی دیکەیشیان کەسێک بوو کە مۆڵەتی وەرگرتبوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە