پزیشكیان بۆ چوار پارێزگارەكەی هەرێمی كوردستان: با پەیوەندیی هاوسێیەتی قووڵتر بكەینەوە
- هەواڵ
- 22 ئایار
کۆبوونەوەی مەسعود پزشکیان، سەرۆککۆماری ئێران لەگەڵ چوار پارێزگارەکەی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
هەر چوار پارێزگارەكەی هەرێمی كوردستان لەگەڵ مەسعود پزیشكیان، سەرۆككۆماری ئێران كۆبوونەوە، تێیدا جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانی، ئابووری و كولتورییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئێران كرایەوە.
وێنە گەورەكە: شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە پێكهاتوون لە هەر چوار پارێزگاری هەرێمی كوردستان، سەرۆكی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی كوردستان و بەرپرسی پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانی هەرێمی كوردستان و ئێران، سەردانی ئێرانیان كردووە، چەندین کۆبوونەوەی هاوبەشی نێوان پارێزگارانی پارێزگا هاوسنوورەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستان کران و چەندین ڕێککەوتن واژۆ کراون.
لێدوانی فەرمی: فاتیمە موهاجێرانی، وتەبێژی حكومەتی ئێران لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی 'ئێكس' ڕایگەیاندوو، لەپێناو قووڵتركردنەوە و فراوانكردنی پەیوەندیی دیپلۆماسی هاوسێیەتی و سوودوەرگرتن لە ئەزموونی هاوبەشی پارێزگا سنوورییەكان، ئەمڕۆ مەسعود پزیشكیان، سەرۆككۆماری ئێران لەگەڵ چوار پارێزگاری هەرێمی كوردستان و پارێزگارانی ورمێ، سنە و كرمانشاه كۆبووەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە دیدارەکەدا، پزیشكیان جەختی لە پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانی، ئابووریی و كولتوورییەكانی نێوان ئێران و پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان كردەوە، هەر لەو كۆبوونەوەیە بڕیاردرا یاداشتی گەشەپێدانی پەیوەندییەكان ئامادە بكرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە