بە هەوڵی حكومەتی هەرێمی كوردستان پارچە زەوی بە هەزاران خێزانی خانەقین دەدرێت
- هەواڵ
- 24 ئایار

دیمەنێک لە شاری خانەقین
ئاڤا نیوز
لەسەر داواكاری و هەوڵی حكومەتی هەرێمی كوردستان، حكومەتی عێراق پارچە زەوی بە هەزاران خێزانی ئاوارەی شاری خانەقین دەدات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا ڕایگەیاند: لە ئەنجامى هەوڵ و کۆشش و داواکارییە بەردەوامەکانى د. دژوار فایق، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و نوێنەرى حکومەت لە لیژنەى جێبەجێکردنى ماددەى 140، سەر بە ئەمیندارییەتى گشتیى ئەنجوومەنى وەزیرانى فیدراڵ، بڕیاردرا پارچە زەوى بەسەر ئاوارە گەڕاوەکان بۆ شارى خانەقین دابەش بکرێت.
زانیاریی زیاتر: دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس، دەیان هەزار خێزانی كوردی كۆچپێكراوی شاری خانەقین، گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان، بەڵام تاوەكو ئێستا حكومەتی عێراق هیچ پارچە زەوییەكی وەك قەرەبوو پێ نەداون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی ڕاگەیێندراوەكەی نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا، ئەو خێزانانەى کە گەڕاونەتەوە بۆ شارى خانەقین، بڕیارى قەرەبووى ماددى و تەرخانکردنى پارچە زەویى نیشتەجێبوون دەیانگرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە