فایلی خەڵک؛ ڕێگای 20 گوندی ناحیەی شەمامکی هەولێر پێویستی بە نۆژەنکردنەوە هەیە
- هەواڵ
- 24 ئایار
ئاڤا نیوز
خراپی ڕێگای سەرەکی گوندەکانی سەر بە ناحیەی شەمامکی هەولێر، دانیشتووانەکانی نیگەران کردووە و داوای نۆژەنکردنەوەی دەکەن، پارێزگاری هەولێریش دەڵێت، لە داهاتوویێکی نزیک شەقامەکەیان بۆ چاک دەکەین.
چیرۆکی سەرەکی: خراپبوونی شەقامێکی سەرەکی کە نزیکەی 24 کیلۆمەترە، و ڕێگای نزیکەی 20 گوند و 1500 ماڵە لە ناحیەی شەمامکی سنووری پارێزگای هەولێر، بۆتە جێگەی نیگەرانی دانیشتووانی گوندەکان و داوای نۆژەنکردنەوەی دەکەن.
لێدوانە فەرمییەکان:
حاجی زرار حەمەد ،موختاری گوندی شێخ شێروان بە ئاڤای وت؛ ئۆتۆمبێلەکانمان هەمووی وێران بووە و بەهۆی ئەو شەقامە خراپەوە، ئەوە جگە لە زۆری ڕووداوەکانی هاتووچۆ لەم شەقامە کە تەنیا لە 5 ساڵی رابردوو، 4 کەس گیانیان لەدەست داوە.
دانیشتووێکی یەکێک لە گوندەکانی دیکەش دەڵێت: مامۆستای قوتابخانەکانیش لەم شەقامە بێزاربوونە، چوونکە ئەوان کە لە شارەوە دێن بۆ قوتابخانەکان بۆ وانە وتنەوە کاتێکی زیاتریان پێویستە و نەهامەتی زیاتر دەبینن.
دانیشتووێکی دیکە دەڵێت؛ کە لە هەولێرەوە بە تاکسی دێنەوە گوندەکان پێشووتر 15 هەزارمان بە تاکسی دەدا، بەڵام ئێستا بەهۆی خراپی شەقامە سەرەکیەکە، تاکسی 25 هەزار دینار وەردەگرێت.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: هۆکاری نۆژەن نەکردنەوەی ئەو شەقامە و چەندین شەقامی دیکەی سنووری پارێزگای هەولێر، نەبوونی بودجەی پێویستە، بەڵام لە داهاتوویێکی نزیک شەقامەکەیان بۆ چاک دەکەین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 34 خولەک لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
- کوردستان
- 34 خولەک لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی و یەکێتی هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی 10ـی حكومەت خێراتر دەکەن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لێدوانی مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی لەبارەی شەڕەکەی لالەزار
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی چین بۆ ئاڤا: عێراق سێیەم گەورەترین هاوبەشی بازرگانیمانە