ئاڤا نیوز
دانیشتووانی گوندێکی سەر بە قەزای هەریر کە لەسەر ئەرکی خۆیان قوتابخانەیەکیان دروستکردووە، بەڵام ماوەی پێنج ساڵە بەهۆی نەبوونی مامۆستاوە داخراوە.
وێنە گەورەکە: گوندی فلوونی سەر بە قەزای هەریر کە 25 ماڵ لەخۆدەگرێت و 16 قوتابییان هەیە، دانیشتووانەکەی لەسەر ئەرکی خۆیان قوتابخانەیەکیان لە گوندەکە دروستکردووە، کەچی ماوەی پێنج ساڵە دایانخستووە، چونکە مامۆستایان بۆ نانێرن، بۆیە قوتابیانی گوندەکە ناچار بوون ڕۆژانە شەش کیلۆمەتر ببڕن و لەگوندێکی دیکە بخوێنن.
لێدوانی فەرمی: یەکێک لە قوتابییەکانی ئەو گوندە بە ئاڤای ڕاگەیاندووە، "هەتا دەگەینە قوتابخانە زۆرجار لەڕێگادا سەگی بێلانە پەلامارمان دەدات، بۆیە ناچارین هەتا ناو قوتابخانەکە ڕابکەین، بەمەش زۆر هیلاک دەبین".
لەلایەکی دیکەوە: ئەحمەد تەها، موختاری گوندەکەیە و دەڵێت، سەرەتای ئەمساڵ پەروەردەی شەقڵاوە وتی، "قوتابخانەکە نۆژەن بکەنەوە ئێمە هەوڵ دەدەین مامۆستاتان بۆ دابین بکەین، بۆیە لەسەر ئەرکی خۆم پێنج ملیۆن دینارم خەرجکرد و قوتابخانەکەم نۆژەنکردەوە، کەچی پەروەردەی شەقڵاوە بەڵێنەکەی نەبردە سەر و مامۆستای بۆ نەناردین".
بەتەنیشت ئەم بابەتەوە: خدر حەمەد، بەڕێوەبەری پەروەردەی شەقڵاوە دەڵێت: لەسەرەتای ساڵی نوێوە نوسراوێکی دیکە بۆ وەزارەتی پەروەردە دەکەین و داوا دەکەین مامۆستایان بۆ دابین بکەین.
زانیاریی پەیامنێر: هیشام سەعید، پەیامنێری ئاڤا پەیوەندی بە دکتۆر ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە دەکات، ئەویش وتوویەتی، با دانیشتووانی گوندی فلوون نوسراوێک لە بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی شەقڵاوەوە بۆ وەزارەتی پەوەردە بکەن، "ئێمەش لە ساڵی ئایندە بۆیان چارەسەر دەکەین".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە