باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیا: ئامانج لە هەڵگرتنی سزاکانی سەر سووریا تێکشکاندنی هەمیشەیی داعشـە
- هەواڵ
- 25 ئایار

ئاڵای نوێی سووریا لە دیمەشق بەرزکراوەتەوە
ئاڤا نیوز
سەرۆککۆماری سووریا و وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ سووریا لە تورکیا کۆبوونەوە و تاوتوێی جێبەجێکردنی بڕیارەکەی ئەمریکایان بۆ هەڵگرتنی سزا ئابوورییەکانی سەر وڵاتەکە کرد.
وێنە گەورەکە: دوێنی شەممە 24-5-2025، تۆم باراك، باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیا و نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ سووریا، لەگەڵ سەرۆککۆماری سووریا لە تورکیا کۆبوونەوە هەردوولا تاوتوێی جێبەجێکردنی بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکایان کرد بۆ هەڵگرتنی سزا ئابوورییەکانی سەر وڵاتەکە.
لێدوانی فەرمی: تۆم باراك له تۆڕی كۆمهڵایهتیی (ئێكس) ڕایگهیاند، ههڵگرتنی سزا ئابوورییهكانی سهر سووریا لەلایهن سهرۆكی ئهمریكاوه، دهبێتههۆی تێكشكاندنی تەواوەتی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش بهتایبهتی لهو وڵاته بۆ هەمیشە.
زانیاریی زیاتر: ئەمە لە کاتێکدایە، دهزگا ڕاگهیاندنهكانی سووریا بڵاویانكردهوه، تۆم باراك، نێردهی تایبهتی دۆناڵد ترهمپ بۆ سووریا، لهم ههفتهیهدا سهردانی دیمهشق دهكات و لهگهڵ ئهحمهد شهرع، سەرۆککۆماری سووریا و وهزیری دهرهوهی وڵاتهکە كۆدهبێتهوە.
بۆچی گرنگە: دوای بڕیاری هەڵگرتنی سزاکانی سەر سووریا لەلایەن ترەمپەوە لە میانەی گەشتەکەی بۆ سعودییە، دوای دوو هەفتە لە بڕیارەکە دواجار وەزارەتی گەنجینەی ئەو وڵاتە بەفەرمی بڕیاری هەڵگرتنی سزاکانی سەر دیمەشقی خستە بواری جێبەجێکردنەوە. ئەمەش یەکەم سەردانی بەرپرسێکی ئیدارەی ئەمریکایە کە سەردانی سووریا دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە