حکومەتی هەرێمی کوردستان: واژۆکردنی دوو گرێبەستەکەی وزە پێچەوانەی دەستوور نییە
- هەواڵ
- 25 ئایار

ساتی واژۆکردنی یەکێک لە گرێبەستەکان بە سەرپەرشتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی
ئاڤا نیوز
وەزیری سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان بە وەکالەت، دووپاتی دەکاتەوە حکومەت پاشگەز نابێتەوە لەو دوو گرێبەستەی لەگەڵ دوو کۆمپانیای ئەمریکی لە بواری وزە واژۆی کردوون.
وێنە گەورەکە: لە چوارچێوەی سەردانەکەی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمریکا، هەفتەی ڕابردوو دوو گرێبەستی بەرهەمهێنانی غازی سرووشتی لە نێوان هەرێمی کوردستان و هەردوو کۆمپانیای ئەمریکی "ئێچ کەی ئێن ئینێرجی و ویسترن زاگرۆس" کرا، بە بەهای 110 ملیار دۆلار.
لێدوانی فەرمی: کەمال محەممەد ساڵح، وەزیری سامانە سرووشتییەکان بە وەکالەت بۆ کەناڵی "شەرق" دووپاتی کردەوە، کە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە واژۆکردنی ئەو دوو گرێبەستە پاشگەز نابێتەوە و ڕایگەیاند: ئەو هەنگاوە پێچەوانەی دەستوور نەبووە و ئامانج لێی دابینکردنی سووتەمەنیی پێویستە بۆ بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا لە هەرێمی کوردستان و بەشێکی بۆ ناوچەکانی عێراق دەڕوات.
زانیاریی زیاتر: کەمال محەممەد ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەو وەبەرهێنانە، کارەبا بۆ ملیۆنان هاووڵاتی لە هەرێمی کوردستان و عێراق دابین دەکات، هاوکات گەشبینیی خۆی سەبارەت بە گۆڕینی هەڵوێستی بەغدا بەرامبەر بە واژۆکردنی ئەو دوو گرێبەستە دەربڕی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوابەدوای ڕاگەیاندنی واژۆکردنی ئەو گرێبەستانە، وەزارەتی نەوتی عێراق بە تووندی دژی ئەو هەنگاوەی هەرێمی کوردستان وەستاوە، بەڵام دواتر کەمێک نەرمیی نواند و لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند: وەزارەتی نەوتی عێراق هیچ لاریەک و ڕەخنەیەکی سەبارەت بە مامەڵەکردنی کۆمپانیا نەوتییەکانی ئەمریکا ڕاستەوخۆ لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی دەستووردا نییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 34 خولەک لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
- کوردستان
- 34 خولەک لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی و یەکێتی هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی 10ـی حكومەت خێراتر دەکەن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لێدوانی مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی لەبارەی شەڕەکەی لالەزار
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی چین بۆ ئاڤا: عێراق سێیەم گەورەترین هاوبەشی بازرگانیمانە