عەلی عەلاق: هەرێمی کوردستان بۆ بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە ڕۆڵێکی کارا دەگێڕێت
- بزنس
- 28 ئایار

عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق
ئاڤا نیوز
پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق دەڵێت، هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی کارا بەشدارە لە هەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و پارەدارکردنی تیرۆر، هاوکات بوونی دادگای تایبەتمەندیش لە کوردستان وایکردووە دۆسییەکانی پەیوەست بە سپیکردنەوەی پارە بەخێرایی یەکلایی ببنەوە.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ چوارشەممە کارەکانی دووەمین کۆنگرەی نێودەوڵەتیی بەغدا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و پارەدارکردنی تیرۆر دەستیپێکرد، تیایدا نەخشەڕێگای بانکی بۆ زیاتر گەشەپێدانی پارەدانی ئەلیکترۆنیش تاوتوێ دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق لە کۆنگرەکەدا قسەی کرد و ئاماژەی بەوەکرد، هەرێمی کوردستان کارایانە بەشدارە لە هەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و پارەدارکردنی تیرۆر، ئەویش لەڕێگەی بوونی نوێنەریان لە ئەنجوومەنی بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و پارەدارکردنی تیرۆر.
پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق دەشڵێت: کارکردن لەسەر ڕێکخستنەوەی کاروباری بانکە حکومیی و تایبەتییەکان لە هەموو ئاستەکان بەردەوامە تا بتوانن بەگوێرەی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان کار بکەن. دەشڵێت، پێگەی بانکە عێراقییەکان لەڕێگەی بانکی نێوەندگیرەوە بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانیی بەهێزکراوە و بەردەوامیش دەبین لەو کارە.
عەلی عەلاق ستایشی هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت، کارایانە بەشدارە لە هەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و پارەدارکردنی تیرۆر، ئەویش لەڕێگەی بوونی نوێنەری لە ئەنجوومەنی بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و پارەدارکردنی تیرۆر. ئەوەش مانای وایە بڕیارەکانی ئەنجوومەنەکە سەرانسەریی و نیشتیمانین، هاوکات لە هەرێمی کوردستان دادگای تایبەتمەند بە دۆسییەکانی سپیکردنەوەی پارە و پارەدارکردنی تیرۆر هەیە ئەوەش یەکلاییکردنەوەی ئەو دۆسییانە لە دادگاکان خێراتر دەکات.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق ڕایگەیاند، ڕێکارەکانمان بۆ دابەشکردنی دراوی بیانی بەم جۆرەی ئێستا شێوازێکی نمونەییە لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان. ئێستا لە قۆناغی کۆتاییداین بۆ بەستنەوەی تەواوەتی بانکی ناوەندی بە دامەزراوەکانی باج و گومرگ، بەوەش دەتوانین کۆنتڕۆڵی پرۆسە داراییەکان بکەین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 2 چرکە لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران کۆدەبێتەوە
- هەواڵ
- 4 خولەک لەمەوپێش
کۆمەڵێک کۆمپانیای فەرەنسی ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکەن
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
ئێران شەپۆلێکی دیکەی مووشەکی ئاراستەی تەلئەبیب کرد
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوی هاوبەشی گرووپی G7 لەبارەی جەنگی ئێران و ئیسرائیل
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
8 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
12 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- بزنس
- 15 حوزەیران
نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە