
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، بڕیارەکەی وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ بۆ ڕاگرتنی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان ڕەتدەکەنەوە و لەمبارەیەوە فراکسیۆنە کوردستانییەکان یاداشتێکی ناڕەزایی ئاراستەی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکەن.
وێنە گەورەکە: بەپاساوی ئەوەی هەرێمی کوردستان پشکی لە بودجەدا تەواوبووە و داهاتی ناوخۆشی ڕادەستنەکردووە، ڕۆژی چوارشەممە تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق واژۆی لەسەر نووسراوێک کردووە و تیایدا ئاماژەی بەوەداوە چیتر مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان خەرج ناکات.
لێدوانی فەرمی: ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، لەسەر نوسراوەکەی تەیف سامی، فراکسیۆنە کوردستانییەکان یاداشتێکی ناڕەزایی ئاراستەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکەن، تیایدا جەخت دەکەنەوە کە نابێت بابەتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بە پرسی سیاسییەوە گرێ بدرێت، بۆ چارەسەری ئەم پرسەش هەموو ڕێکارێک دەگرنەبەر تەنانەت تا دەگاتە کشانەوە لە پرۆسەی سیاسی.
وتیشی، دادگای فیدڕاڵی لەم پرسەدا پشتیووانی هەرێمی کوردستانە، چونکە ئەوانیش دەڵێن نابێت بابەتی مووچە بە کێشەی هونەری و سیاسییەوە ببەسترێتەوە، چونکە حکومەتی هەرێمی کوردستانیش بەگوێرەی دەستوور مافی لە بودجەدا هەیە.
لەبارەی پاساوی حکومەتی عێراقیش بۆ ڕادەستنەکردنی داهاتی نەوت، ڤیان سەبری ئەوەی خستەڕوو، یاسای بودجە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی کوردستان هەموار کراوەتەوە، بەڵام حکومەتی عێراق تائێستا وەک پێویست پابەندی جێبەجێکردنی هەمواری یاساکە نەبووە و ئەرکەکانی خۆی بەرامبەر حکومەتی کوردستان بەگوێرەی یاساکە جێبەجێنەکردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران کۆدەبێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: گەڕانەوەم بۆ ئەمریکا پەیوەندی بە ئاگربەستی ئیسرائیل و ئێران نییە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمەڵێک کۆمپانیای فەرەنسی ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران شەپۆلێکی دیکەی مووشەکی ئاراستەی تەلئەبیب کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
9 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
13 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- بزنس
- 15 حوزەیران
نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە