
ژمارەیەک قوتابی لەکاتی تاقیکردنەوەدا
ئاڤا نیوز
بەهۆی دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی پۆڵی 12ی ئامادەیی، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لەسەر داوای وەزارەتی پەروەردە هێڵەکانی ئەنتەرنێت لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان ڕادەگرێت.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 1-6-2025، یەکەم تاقیکردنەوەی پۆلی 12ی ئامادەیی لە بەشەکانی وێژەیی و زانستی دەستپێدەکات، هەفتانە دوو تاقیکردنەوە دەکرێت، کۆی گشتی وانەکانیش هەشت وانەن کە تاقیکردنەوەی تێدا دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: دیلان ڕەشاد، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: سبەی لە کاتژمێر 6:30 تاوەکو 7:45 خولەک هێڵی ئەنتەرنێت لەسەر ڕێنمایی و داوای وەزارەتی پەروەردە دەبڕێن، چونکە ئەو کاتە پرسیارەکان دابەش دەکرێن.
- ساڵانە وەزارەتی پەروەردە بە نووسراوی فەرمی داوامان لێ دەکەن، کۆمپانیاکانی ئەنتەرنێت ئاگاداربکەینەوە، بۆ ئەوەی ئەنتەرنێت لە کاتی تاقیکردنەوەکان ببڕین.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: چەند شوێنێک بەدەرن لە بڕینی خزمەتگوزاری ئەنتەرنێت لە ڕۆژانی تاقیکردنەوە، واتە هیچ کات ئەنتەرنێتیان نابڕێت، ئەو شوێنانەش بریتین لە؛ سەنتەری زانیاری هەژماری من لە گەڕەکی 32ی پارک، سەرجەم ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە ATM، سەرجەم بانکەکان، فڕۆکەخانەکان، داتا سەنتەری پڕۆژەی ڕووناکی و پێوەری زیرەک.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 47 خولەک لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
- کوردستان
- 47 خولەک لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی و یەکێتی هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی 10ـی حكومەت خێراتر دەکەن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لێدوانی مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی لەبارەی شەڕەکەی لالەزار
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی چین بۆ ئاڤا: عێراق سێیەم گەورەترین هاوبەشی بازرگانیمانە