بە بڕیاری سوودانی دەستبەجێ لێکۆڵێنەوە لە شکستی بەرزە پردێکی بەغدا دەکرێت
- هەواڵ
- 1 حوزەیران

دیمەنی دەرچوونی ئاوە لە دیواری بەرزە پردەکە. وێنە؛ سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق، لایەنە پەیوەندیدارەکان لە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون و ئەمیندارییەتی بەغداد ڕادەسپیرێت دەستبەجێ دەست بە لێکۆڵینەوە بکرێت لە هۆکاری ئەو زیانەی بەر پڕۆژەی بەرزەپردی زەعفەرانیە کەوتووە.
چیرۆکی سەرەکی: دوای تەنیا مانگێک لە کردنەوەی پڕۆژەی بەرزەپردی زەعفەرانیە لە بەغدا، بەهۆی شکانی بۆرییەکی ئاو کە کەوتبووە ژێر پردەکە، لە دیوارەکانی تەنیشتی پردەکە وەک تاڤگە ئاوی لێ دەڕژا، ئەمەش مەترسیی لەسەر داڕمانی پردەکە دروست کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، سوودانی لایەنە پەیوەندیدارەکانی لە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون و ئەمیندارییەتی بەغداد ڕاسپارد دەستبەجێ دەست بە لێکۆڵینەوەی تەکنیکی بکرێت بۆ دەستنیشانکردنی ئەو کەموکوڕییەی کە لە پڕۆژەی پردی زەعفەرانیە ڕوویدا لەگەڵ دیاری کردنی هۆکارەکانی زیان گەیشتن بەو بۆرییە ئاوەی کە لەگەڵ پڕۆژەکەدا بەرکەوتنی هەبووە.
ئەوەی لەباریەوە دەگوترێت: وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی عێراق لە ڕوونکردنەوەیەکدا هۆکاری تەقینی بۆرییەکە دەگەڕێنێتەوە بۆ بەردەستنەبوونی نەخشەی ژێرخانی شوێنەکە لەکاتی جێبەجێکردنی پرۆژەکە، هاوکات ئاماژە بۆ ئەوە دەکات لە کاتی کارکردندا بۆرییەکە دەرکەوتووە، بەڵام بەهۆی بەردەستنەبوونی جۆری بۆرییەکە لە ناوخۆی عێراق و پێویستی هاوردەکردنی کە کاتێکی زۆری ویستووە، بە ناچاری بەهۆی قەرەباڵغی هاتووچۆ بەسەر پردەکەدا تەنیا بۆ ئۆتۆمبێلی بچووک کراوەتەوە.
هۆکارە زانراوەکان: بەگوێرەی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە بەهۆی پابەندنەبوونی هاووڵاتیان و تێپەڕبوونی ئۆتۆمبێلی باری قورس، زیان بە بۆرییەکە گەیشتووە.
چارەسەرەکان: وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە دەڵێت، ڕێکاری پێویست گیراوەتەبەر بۆ بڕینی سەرچاوەی ئاوەکە و گۆڕینی ئاراستەی هاتووچۆ بەشێوەیەک کە سەلامەتی هاتووچۆ دابین بکات. هەروەها تیمەکان ئاراستە کراون بۆ کارکردن لە شوێنەکە بەشێوەی 24 کاتژمێری، بۆ کەمکردنەوەی ماوەی جێبەجێکردنی گۆڕینی ڕێڕەوی بۆرییەکە.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: وێنە و گرتەی ڤیدیۆیی ساتی دەرچوونی ئاو لەنێو کەلێن دیوارەکانی پردەکە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تەنی و چالاکوانانیش لایەنە پەیوەندیدارەکان بە کەمتەرخەم دادەنێن و ئەو کارەش بە "ئابڕووچوونێکی" گەورە ناودەبەن و یەکێک نووسیویەتی ئەو پردە لەلایەن "کۆمپانیایەکی بەڵێندەرایەتی سەر بە حیزبە گەندەڵەکانەوە جێبەجێ کراوە و تێچووەکەی سەروو سەد ملیار دینار بووە".
چالاکوانێکیش نووسیویەتی " ئایا دەزانیت کە تێچووی پردی زەعفەرانیە لە بەغداد 159 ملیار و 758 ملیۆن دیناری عێراقی تێپەڕاندووە، ئەمانە دەستکەوتەکانی پڕۆسە سیاسییە فەرمانڕەواکەی عێراقن ...؟؟".
باکگراوند: پڕۆژەی بەرزە پردی زەعفەرانیە لە 2025-4-29، کرایەوە، درێژیی 620 مەترە و پانییەکەی 20 مەترە، بە دوو سایدی چوون و هاتن، بە مەبەستی کەمکردنەوەی قەرەباڵغی هاتووچۆ و ئاسانکردنی جووڵەی ئۆتۆمبێلەکان لە یەکتربڕینی نێوان شەقامی کۆمپانیاکان و شەقامی سەرەکی زەعفەرانیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە