لۆگۆی پارتی دیموکراتی کوردستان - دیمەنی شاری بەغدا
ئاڤا نیوز
فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق، ڕەخنە لە دوایین هەڵوێستی فراكسیۆنی پەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان دەگرێت سەبارەت بە پرسی مووچەی فەرمانبەران، داواش لە سەرجەم فراكسیۆنە كوردستانییەكان دەكات لەم پرسەدا یەکدەنگ و یەکهەڵوێست لەگەڵ مافی خەڵکی هەرێمی کوردستان بمێننەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: فراكسیۆنی پارتی دەڵێت: بڕیاری ڕاگرتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، بڕیارێکی نادادپەروەرانە و نایاساییە و لە ژێر هیچ ناو و بیانوویەک نابێت ڕێگە بە شتی لەم جۆرە بدرێت.
- بەداخەوە لە پاڵ ئەم زوڵم و زۆرەی لە گەلەکەمان دەکرێت، زۆرجار بەشێک لە فراکسیۆنە کوردییەکانیش ڕۆڵی پارێزەر دەبینن لە وەرگێڕانی ئەو پاساوانەی بۆ بڕینی قوت و مووچە و دەستخستنە قوڕگی خەڵکی هەرێمی کوردستان دەهێنرێنەوە، نموونەی ئەمڕۆشمان فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بوو، کە قسەکانی سەرۆکوەزیرانی عێراقیان بۆ کوردی وەرگێڕا و بەجۆرێک دەریان خست کە حکومەتی هەرێمی کوردستان و خەڵکەکەی بەرپرسیاری ئەم دۆخەن.
- جەختیش دەكاتەوە كە حکومەتی فیدراڵی هیچ بیانوو و هۆکارێکی بۆ نەماوەتەوە تا مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ڕابگرێت، چونکە حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو کێشە تەکنیکییەکانی چارەسەر کردوون و ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ کردووە.
- لەبارەی داهاتی ناوخۆشەوە فراكسیۆنی پارتی دەڵێ: پێشتر ڕێککەوتن لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق کراوە بەوەی ئەگەر بودجەی وەبەرهێنان و پەرەپێدان و سیادی بۆ هەرێمی کوردستان بنێردرێت، ئەوا حکومەتی هەرێمی کوردستان تەواوی داهاتەکەی ڕادەست دەکات و لە دواهەمین کۆبوونەوە و ڕێککەوتنیشدا، سەرۆکوەزیرانی عێراق خۆی ڕەزامەندی لەسەر ئەوە دەربڕیوە هیچ کێشەیەک لە ناردنی نیوەی داهاتی نانەوتیی کوردستان بۆ بەغدا نییە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: 28-5-2025، بە نووسراوی فەرمی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق کە ئاراستەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقی کرد، مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی ڕاگرت و تا ئێستاش دیار نیە کە مووچەی مانگی پێنج کەی خەرج دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
20 وڵاتی عەرەبی و ئیسلامی دژی هێرشی ئیسرائیل هاتنە دەنگ
- بزنس
- 49 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ ڕوو لە دابەزینە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
13 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
17 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
20 وڵاتی عەرەبی و ئیسلامی دژی هێرشی ئیسرائیل هاتنە دەنگ
- هەواڵ
- 34 خولەک لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی سوودانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو ڕێگاکانی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکرێنەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئێمە ڕێگە نادەین ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی