عێراق و ئەمریکا: ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا کۆتایی دێت
- هەواڵ
- 3 حوزەیران

دیمەنی کۆبوونەوەی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا
ئاڤا نیوز
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا جەخت لە کۆتاییهاتنی ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەکەنەوە بەپێی ئەو کاتەی لە نێوان عێراق و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا ڕێککەوتنی لەسەر کراوە.
وێنە گەورەکە: بەغداو واشنتن لەسەر کۆتاییهاتنی ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی تاوەکو ئەیلوولی ساڵی 2026 ڕێککەوتوون، بەڵام بابەتی کشانەوەی هێزەکان گۆڕاوە بۆ هاوبەشی ئەمنیی دوولایەنە، بەشێوەیەک پاڵپشتی هێزە عێراقییەکان بکات لەپێناو کەمکردنەوەی مەترسیی داعش.
چیرۆکی سەرەکی: قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە نووسینگەی خۆیدا پێشوازی لە ستیڤن ڤاگن، هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا کرد. لە دیدارەکەدا باسیان لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان بەغدا و واشنتۆن و گرنگی پتەوکردنی هاریکاری نێوان هەردوو وڵات کرد، بۆ بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکە و جیهاندا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی نووسینگەی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق کە وێنەیەکی دەست ئاڤا میدیا کەوتووە، لە میانی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی دوایین پێشهاتەکانی سەر گۆڕەپانی هەرێمی و نێودەوڵەتی کرا، هەروەها هەردوو لا جەختیان لەسەر پشتیوانیکردنی سەقامگیری لە سووریا کردەوە.
- ئەعرەجی جەختی لەوە کردەوە کە دیپلۆماسی باشترین ڕێگەچارەیە بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان، ئاماژەی بەوەشکرد "عێراق پشتیوانی لە ڕێککەوتنی نێوان ئێران و ئەمریکا دەکات لە ڕێگەی دانوستان و گفتوگۆوە.
- ستیڤن ڤاگن ستایشی ڕۆڵی کاریگەری حکومەتی عێراقی کرد لە مامەڵەکردن لەگەڵ قەیرانە ناوخۆیی و دەرەکییەکاندا."
- هەردوو لا جەختیان لەسەر "کاراکردنی ڕێککەوتننامەی چوارچێوەی ستراتیژی واژۆکراو لە نێوان عێراق و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و پشتیوانیکردنی وەبەرهێنان لە عێراق کردەوە.
- هەردوو لا دووپاتیان کردەوە کە ئۆپەراسیۆنی 'ورەی پۆڵایین' ئەرکەکەی کۆتاییدێت بەپێی ئەو خشتە کاتییەی لە نێوان حکومەتی عێراق و هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا ڕێککەوتنی لەسەر کراوە.
- سەبارەت بە دۆسیەی کەمپی ئاوارەکانی هۆل کە خێزان و منداڵانی چەکدارەکانی داعش لەخۆ دەگرێت، ئەعرەجی جەختی لەوە کردەوە کە حکومەتی عێراق لە مانگی ئەیلوولی داهاتوودا کۆنفرانسێک لە جنێڤ ساز دەکات، بەمەبەستی گەڕاندنەوەی خێزانەکان لە کەمپەکەوە بۆ وڵاتەکانی خۆیان.
قووڵتر: کەمپی هۆل دەکەوێتە پارێزگای حەسەکە لە ڕۆژئاوای کوردستان و ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری سووریا (خۆسەر) سەرپەرشتی دەکات، نزیکەی 43 هەزار چەکداری پێشوو و ژن و منداڵی ئەندامانی داعش لەو کەمپە کۆکراونەتەوە، 18 هەزاریان عێراقین، بەغداش جەخت لە گەڕانەوەی هەموویان دەکاتەوە.
باکگراوەند: هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە ساڵی 2014 پێکهێنراو و لە ساڵی 2017 توانرا ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لە عێراق شکستپێبهێنن، تاوەکو ئێستا هێزە ئەمنییەکانی عێراق لەگەڵ هاوپەیمانان بەردەوامن لە بە ئامانج گرتنی شانە نووستووەکانی داعش لە پارێزگاکانی نەینەوا، کەرکووک، سەڵاحەدین، ئەنبار و دیالە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە