لە ئامەد بەهۆی ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە سێ کەس گیانیان لەدەست دا

شەیری بکە لە:
لە ئامەد بەهۆی ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە سێ کەس گیانیان لەدەست دا

دیمەنێکی شاری ئامەد

ئاڤا نیوز

بە هۆی ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە باڵەخانەیەکی 13 نهۆمی لە ئامەدی باکووری کوردستان، پیاوێک و دوو منداڵ گیانیان لەدەست دا و 14ـی دیکەش بریندار بوون. 

لێدوانی فەرمی: موراد زۆرلوغلو، پارێزگاری ئامەد ڕایگەیاند، ئاگرەکە کاتژمێر 6 و نیوی ئێوارە کەوتووەتەوە و 17 کەس بریندار بوون و بۆ نەخۆشخانە گوێزراونەتەوە، لەوێ سێ کەسیان گیانیان لەدەست داوە.

- بە گوێرەی چەند سەرچاوەیەک، منداڵێکی دیکەش گیانی لەدەست داوە.

- تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە توانیویانە 38 کەس ڕزگار بکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ