
کونسوڵخانەی تورکیا گۆشتی قوربانی دابەش دەکات
ئاڤا نیوز
کونسوڵخانەی تورکیا لە هەرێمی کوردستان ئەمساڵ قوربانی دەکات و گۆشتی قوربانی دەگەیەنێتە نزیکە دوو هەزار خێزانی هەولێر و دهۆک و مووسڵ.
چیرۆکی سەرەکی: لەیەکەم ڕۆژی جەژنی قورباندا کونسوڵخانەی تورکیا لە هەولێر لە ڕێگەی مانگی سووری تورکی و مانگی سووری عێراق بە هاوکاری دەزگای خێرخوازی بارزانی ژمارەیەک ئاژەڵی کرد قوربانی و گۆشتەکەشی بەسەر زیاتر لە هەزار و 850 خێزان دابەش دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: ئهرمان تۆپچو، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: جەژن لە کولتووری هاوبەشمان بە مانای یارمەتیدان دێت، بۆیە لە ڕێگەی مانگی سووری تورکی یان ڕێکخراوە مەدەنییەکان چالاکی خێرخوازی دەکەین، بۆ ئەمڕۆش 9 تۆن گۆشت بەسەر خێزانە هەژارەکان دابەش دەکەین، جێگەی خۆشحاڵییە سەربڕخانەی هەولێر هەموو ستاندەرەکان و پێوەرەکانی تەندروستیی ڕەچاو دەکات.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: کونسوڵی گشتیی تورکیا باسی لەوەشکرد: سوپاسی دەزگای خێرخوازی بارزانی دەکەین لەکاتی کارەساتی سەدە لە تورکیا بە خێراترین کات گەیشتە شوێنی کارەساتەکە و فریاگوزاری و یارمەتی مرۆیی پێشکەش کرد.
زانیاریی زیاتر: گۆشتی قوربانییەکەی کونسوڵخانەی تورکیا بەسەر خێزانە هەژارەکان دابەش دەکرێت بەم شێوەی خوارەوە:
هەولێر: زیاتر لە هەزار خێزان.
دهۆک: زیاتر لە 250 خێزان.
مووسڵ: زیاتر لە 600 خێزان.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە