
ئەنجامدانی نوێژی هەینی لە کەربەلا
ئاڤا نیوز
بەرەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە موسڵمانانی شیعە مەزهەب لە عێراق و موسڵمانانی بەشێک لە وڵاتانی ئیسلامی، نوێژی جەژنیان ئەنجامدا.
وێنە گەورەکە: ساڵانە بەهۆی جیاوازی لە بینینی مانگی نوێی زیلحجە، دیاریکردنی وادەی جەژنی قوربان لەنێوان وڵاتانی ئیسلامی جیاوازی تێدەکەوێت، بەڵام وەک هەمیشە شیعە مەزهەبەکان ڕۆژێک دوای سوننە مەزهەبەکان کردوویانە بە جەژن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: شانشینی عەرەبستانی سعودیە لە ئێوارەی ڕۆژی 27ـی ئایار ڕایگەیاند، یەکەم ڕۆژی مانگی زیلحجە 28ـی ئایار دەبێت و ڕۆژی وەستانی لە کێوی عەرەفە 5ـی حوزەیران دەبێت و یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانیش، ڕۆژی هەینی، 6ـی حوزەیرانی 2025 دەبێت.
چی ڕوویدا: هەرێمی کوردستان و زۆربەی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی شوێنپێی سعودیە کەوتن، لەوانە: میسر، ئیمارات، ئوردن، سەڵتەنەی عومان، ئیندۆنیزیا و وەقفی سوننیی عێراق.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: نووسینگەی عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەكان لە عێراق، ڕۆژی 27ـی ئایار ڕایگەیاند، 28ـی ئایار تەواوکەری مانگی زولقەعدەیە و ڕۆژی 29ـی ئایار یەکەم ڕۆژی مانگی زیلحجەیە، بەمەش ڕۆژی شەممە 7ـی حوزەیرانی 2025، یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان دەبێت.
لەلایەکی دیکەوە: هەندێک وڵاتی دیکە ڕایانگەیاند، کە بینینی مانگ لە ئێوارەی ڕۆژی 27ـی ئایار بۆیان مسۆگەر نەبووە، بۆیە بڕیاریاندا ڕۆژی شەممە 7ـی حوزەیرانی 2025 وەک یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان دیاری بکەن، لەوانە پاکستان، مەغریب، مۆریتانیا، مالیزیا، هیندستان، بەنگلادیش و برۆنای.
هۆکارە زانراوەکان: جیاوازی لە دەستپێکی مانگی کۆچی لەنێوان وڵاتانی ئیسلامیدا شتێکی ئاساییە و دەگەڕێتەوە بۆ دوو هۆکاری سەرەکی: لەوانە جیاوازیی شوێنی جوگرافی و حیساباتی فەلەکی، بەڵام لە کۆتاییدا هەر وڵاتێک پشت بە لیژنە شەرعی و فەلەکییەکانی خۆی دەبەستێت بۆ دیاریکردنی کاتی فەرمیی بۆنە ئایینییەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە