
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی ژنانی ڕاگەیاندنکاری عەرەب
ئاڤا نیوز
عێراق میوانداریی خولی 14ـی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی ژنانی ڕاگەیاندنکاری عەرەب دەکات و ڕاوێژکارێکی سەرۆکوەزیرانی عێراقیش ئاماژە بۆ ئەوە دەکات فیستیڤاڵەکە دەبێتە کۆڕبەندێکی گەورەی عەرەبی بۆ ڕۆژنامەگەری و ڕاگەیاندنی عەرەبی.
چیرۆکی سەرەکی: لەژێر چاودێریی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و بە بەشدارییەکی فراوانی وڵاتانی عەرەبی، ئەمڕۆ سێشەممە بەغدای پایتەخت میوانداریی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی ژنانی ڕاگەیاندنکاری عەرەب لە خولی چواردەیەمیدا دەکات.
لێدوانی فەرمی: حوسێن عەلاوی، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: "فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی ژنانی ڕاگەیاندنکاری عەرەب لە خولی چواردەیەمیدا، دەبێتە کۆڕبەندێکی گەورەی عەرەبی بۆ ڕۆژنامەگەری و ڕاگەیاندنی عەرەبی، لەڕێگەی ئەو کەسایەتی و ژنە ڕاگەیاندنکارە عەرەبانەوە کە بەشداری لەو گفتوگۆیانەدا دەکەن کە لە فێستیڤاڵەکەدا بەڕێوەدەچن.
لەلایەكی دیكەوه: بە گوتەی حوسێن عەلاوی، لە میانی فێستیڤاڵەکەدا "خەڵاتی ئەتوار بەهجەت، ڕۆژنامەنووسی عێراقی، بۆ ساڵی 2025 دابەش دەکرێت وەک هاندانێک بۆ ڕۆژنامەنووسە ژنە عەرەب و عێراقییەکان، تاوەکو دەنگی وشە وەک ڕۆحی ڕاگەیاندنکاری شەهید ئەتوار بەهجەت بە زیندوویی بمێنێتەوە، کە گیان و قەڵەمی خۆی لەپێناو دەنگی ڕاگەیاندنی عێراقیدا بەخت کرد."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: فێستیڤاڵەکە لەلایەن تیمی پەیوەندییەکانی حکومەت و کۆڕبەندی ژنانی ڕاگەیاندنکاری عێراقی و دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندنەوە ڕێکخراوە و تاوەکو 13ـی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 55 خولەک لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
55 خولەک لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
4 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
- عێراق
- 19 خولەک لەمەوپێش
هاوپەیمانی ئیدارەی هەڵکشانی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران تاوتوێ دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەوە سەختەکە؛ ئیسرائیل لەژێر هێرشی قورسی مووشەکی ئێرانە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران نەرمیی دەنوێنێت لە دانوستاندنەکانی لەگەڵ ئەمریکا