
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق. وێنە؛ نووسینگەی سوودانی
ئاڤا نیوز
بەراورد بە هەفتەکانی ڕابردوو، بڕیارە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆببێتەوە.
وێنە گەورەکە: هەموو ڕۆژانی سێشەممەیەک ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە، پێش بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەکەش بە هیچ جۆرێک ئەجێنداکەی ئاشکرا ناکرێت، بەڵکو دوای کۆبوونەوەکە ڕاگەیێنراویان دەبێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەکی ئاگادار کە قسەی بۆ میدیای عێراق کردووە، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ئەنجوومەنی وەزیران ئەمڕۆ کاتژمێر یەکی دوای نیوەڕۆ، دانیشتنێکی قەرەبووکردنەوە ئەنجام دەدات لەبری ئەو دانیشتنەی کە سێشەممەی ڕابردوو بەهۆی پشووی جەژنی قوربانەوە بەڕێوەنەچوو.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژ سێشەممەی ڕابردوو 2025-06-03، کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتی محەممەد شیاع سوودانی بەڕێوەچوو، بەڵام ژمارەیەک وەزیری کورد وەک هەڵوێست وەرگرتنێک لە بەرامبەر ڕاگرتنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن وەزارەتی داراییەوە، بەشداری کۆبوونەوەکەیان نەکرد.
بە تەنیشت ئەو بابەتەوە: لە کۆبوونەوەی ڕابردووی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق چاوەڕێی ئەوە دەکرا، سوودانی بابەتی ناردنی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەرانی کوردستان بخاتە دەنگدانەوە و بەشێوەی قەرز، مینحە یان سولفە پارەکە بنێردرێت، بەڵام لە کۆبوونەوەکەدا باسی ئەم بابەتە نەکرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە