
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، داوا لە ئیسرائیل دەکات هێرش نەکاتە سەر ئێران.
وێنە گەورەکە: تا دێت گرژییەکانی نێوان ئەمریکا لەلایەک و ئیسرائیل لەلایەکی دیکەوە لەگەڵ ئێران زیاتر دەبن، بۆ ئەم مەبەستەش ئەمریکا چەند ڕێکارێکی گرتووەتەبەر، بەتایبەت کشانەوەی هەندێک دیپلۆماتکار و کارمەندی باڵیۆزخانەکەی لە بەغدا و چەند وڵاتێکی دیکەی ناوچەکە.
لێدوانی فەرمی: ترەمپ لە میانەی وتارێکیدا ڕایگەیاند، ئەمریکا و ئێران لە گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی ئەتۆمی نزیکن و بۆیە پێویستە ئیسرائیل هێرش نەکاتە سەر ئێران.
ترەمپ گوتیشی "ئێمە تا ڕادەیەک نزیکین لە ڕێککەوتنێکی زۆر باش" و سەبارەت بە ئیسرائیلیش گوتی "نامەوێت ئەوان بچنە ناو بابەتەکە، چونکە پێم وایە ئەوە دۆخەکە دەتەقێنێتەوە."
زانیاریی زیاتر: ترەمپ لە وەڵامی ئەو پرسیارەی کە ئایا ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر ئیران، گوتی "نامەوێت بڵێم ئەوە هەر ڕوودەدات، بەڵام وا دیارە کە شتێک زۆر بەباشی ڕوو دەدات" و لەوانەیە ئیسرائیل هێرش بکاتە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، بەڵام تاران دەتوانێت خۆی لە پێکدادان بە دوور بگرێت بەوەی لە دانوستانەکاندا سازشی زیاتر بۆ ئەمریکا بکات.
لەلایەکی دیکەوە: ئەم لێدوانەی ترەمپ لە کاتێکدایە بڕیارەی ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو، 15-6-2025، گەڕی شەشەمی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا سەبارەت بە پرسی ئەتۆمیی ئێران لە مەسقەتی پایتەختی عومان بەڕێوە بچێت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە