ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق باجی زیاتر دەخاتە سەر قوتووی خواردنەوە گازییەکان
- هەواڵ
- 12 حوزەیران

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا بڕیاریدا، بە ڕێژەی 50% باجی گومرگی زیادە لەسەر قوتووی خواردنەوە گازییەکان و شەربەت و خواردنەوە وزەبەخشەکان بسەپێنێت.
وێنە گەورەکە: وەزارەتی دارایی عێراق لە بڕیارێکی ناڕەوا و ناشایستەدا بەر لە جەژنی قوربان مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی ڕاگرت و تاوەکو ئێستاش هیچ هەنگاوێکی بە ئاڕاستەی چارەسەرکردنی ئەو دۆخە نەناوە و تەنانەت لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقیشدا باسی ئەو پرسە نەکراوە، ئەمەش کاردانەوەی سیاسی بەرفروانی بەدوای خۆیدا هێناوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە 12-6-2025 کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بەسەرۆکایەتی محەممەد شیاع سوودانی، ئەنجامدا و پێش بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەکەش بە هیچ جۆرێک ئەجێنداکەی ئاشکرا نەکرا .
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا، باجی گومرگی زیادە بەڕێژەی 20% لەسەر قوتووی خواردنەوە گازییەکان و شەربەت و خواردنەوە وزەبەخشەکان بسەپێنێت.
زانیاریی زیاتر: بەپێی ڕاگەیێنراوەکە، بریارەکەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە چوارچێوەی پاراستنی بەرهەمی ناوخۆییدا دێت و بڕیارەکەش بۆ ماوەی چوار ساڵ جێبەجێ دەکرێت، بێ ئەوەی باجی گومرگی زیاتر لەماوەی ئەو چوار ساڵە بسەپێندرێت.
ئەمەش بزانە: پێشتر بڕی 30% باجی گومرگی لەسەر قوتووی خواردنەوە گازییەکان و شەربەت و خواردنەوە وزەبەخشەکان سەپێنرابوو، دوابەدوای ئەم بڕیارەش کۆی باجی سەپێندراو بەسەر ئەو قوتووانە دەگاتە 50% و کەمیش ناکریتەوە .
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە