
دیمەنی چەند خێمەیەک لنێو جەنگەڵی دانکیخ لە فەرەنسا
ئاڤا نیوز
لە جەنگەڵێکی فەرەنسا شەڕ لەنێوان ژمارەیەك كۆچبەری كورد دروست دەبێت، بەهۆیەوە دوو كەس دەكوژرێن و دووانی دیكەش بریندار دەبن.
چیرۆكی سەرەكی: شەوی یەكشەممە 15ـی حوزەیرانی 2025، دەمەقاڵێ و شەڕ لەنێوان ژمارەیەك كەس دروست دەبێت كە بەپێی زانیارییەكان سەرجەمیان كوردن، شەڕەكە سەردەكێشێت بۆ بەكارهێنانی چەك و لە ئاكامدا دووانیان فیشەكیان بەردەكەوێت و بە ناوەكانی كارزان و محەممەد گیانلەدەست دەدەن، دووانی دیكەش لەم شەڕ و پێكدادانە بریندار دەبن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڤا لە زاری چەند چالاكوانێكی بواری مافی پەنابەران لە ئەوروپاوە زانیویەتی كە شایەدحاڵەكان باسیان لەوە كردووە، تەرمی دوو هاووڵاتییە كوژراوەكە تا ئێستاش لە جەنگەڵی دانکیخی فەرەنسایە و تەرمەكانیان لەلایەن تیمی بەرگریی شارستانی و دەزگا ئەمنییەكانەوە نەگوازراوەتەوە، بەڵام بریندارەكان لەلایەن كەسانی ئامادەبووی ڕووداوەكە بۆ نەخۆشخانە گواستراونەتەوە و ئێستا چارەسەریی پێویست وەردەگرن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە جەنگەڵی دانکیخی فەرەنسا لە ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە، كۆچبەران هەوڵی گەیشتن بە بەریتانیا دەدەن بەو پێیە ناوچەیەكی دارستانی چڕ و حەشارگە و پێچ و پەنای زۆری لەخۆگرتووە، بەهۆی زۆری ژمارەی ئەو كۆچبەرانەی لەو جەنگەڵە دەمێننەوە، ڕێكخراوە خێرخوازییەكان ناچاربوون ژمارەیەك كامپ و خێمە بۆ كۆچبەران دروستبكەن و پێداویستە سەرەتاییەكانی ژیانیان بۆ دابین بكەن.
لەلایەكی دیكەوە: دوێنێ شەممە، هەر لە جەنگەڵی دانکیخی فەرەنسا، شەڕە تەقە لەنێوان كۆچبەران ڕوویدا، لە ئەنجامدا كۆچبەرێك كوژرا و پێنجی دیكەش بریندار بوون كە یەكێك لە بریندارەكان منداڵێكی تەمەن دوو ساڵانە، بەپێی زانیارییەكان و میدیا ناوخۆییەكانی فەرەنسا؛ كۆچبەرەكان بەڕەگەز سوودانین و لەچوارچێوەی نیشتەجێبووانی نێو كەمپ و خێمەكانی جەنگەڵی فەرەنسان بەر لەوەی بەڕێگەی قاچاخ بگەنە بەریتانیا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 48 خولەک لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
48 خولەک لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
3 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
- عێراق
- 12 خولەک لەمەوپێش
هاوپەیمانی ئیدارەی هەڵکشانی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران تاوتوێ دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەوە سەختەکە؛ ئیسرائیل لەژێر هێرشی قورسی مووشەکی ئێرانە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران نەرمیی دەنوێنێت لە دانوستاندنەکانی لەگەڵ ئەمریکا