ئەردۆغان: ئیسرائیل مەبەستی بوو دانوستانە ئەتۆمییەكانی نێوان ئێران و ئەمریكا تێكبدات
- هەواڵ
- 21 حوزەیران

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیا
ئاڤا نیوز
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیا ڕایدەگەیەنێت، ئیسرائیل مەبەستی بوو بە هێرشكردنە سەر ئێران، دانووستانە ئەتۆمییەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران تێكبدات.
وێنە گەورەکە: لە كۆبوونەوەی ڕێكخراوی هاریكاریی وڵاتانی ئیسلامی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیا وتارێكی پێشكەشكرد و ڕایگەیاند، لەو كۆبوونەوەیە لەپێناو ئاشتی و سەقامگیری، بڕیاری گرنگ و كاریگەر دەدەین.
لێدوانی فەرمی: ئەردۆغان ڕایگەیاند، ئیسرائیل دوای هێرشكردنە سەر كەرتی غەززە، لوبنان، سووریا، ئەمجارەیان بەرۆكی ئێرانی گرت و ڕوونە كە نەتانیاهۆ مەبەستیەتی ناوچەكە بەرەو جەنگێكی كاولكار و خوێناوی ببات.
سەرۆككۆماری توركیا داواشی لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی كرد بەرامبەر دەستدرێژییەكانی ئیسرائیل بێدەنگ نەبن و سنوورێك بۆ سەرۆكوەزیرانەكەی دابنێن.
دووپاتیشی كردەوە، ئێران مافی خۆیەتی بەرگریی لەخۆی بكات، هاوكات هاوخەمی گەلی توركیای بۆ قوربانیانی ئەو وڵاتە دەربڕی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە