
ژمارەیەک کارمەندی کۆمیسیۆن لەکاتی پڕۆسەی دەنگدان
ئاڤا نیوز
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ دەرگای تانەدانی کردووەتەوە بۆ وەرگرتنی هەر تێبینی و ناڕەزایەتییەک لەسەر تۆماری دەنگدەران.
وێنە گەورەکە: بڕیارە 11ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بکرێت، بۆ ئەم مەبەستە کۆمسیۆن بەپێی خشتەی ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردن، دەستی بە جێبەجێکردنی ڕێکار و ئامادەکارییەکان کردووە.
چیرۆکی سەرەکی: کۆمسیۆن لە 25ی ئادار تا 20ی ئەم مانگە، لە هەزار و 79 ناوەندی تۆمارکردن، دەرگای نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەرانی کردەوە، لەو ماوەیەدا دوو ملیۆن و 155 هەزار و 97 کەس زانیارییەکانیان لە تۆماری دەنگدەران نوێکردەوە، هەر تانەیەکیش لەو نوێکردنەوەیە هەبێت کۆمسیۆن لە ماوەی حەوت ڕۆژ وەریان دەگرێت.
لێدوانی فەرمی: مەڕوان محەممەد، بەڕێوەبەری ئۆفیسی هەولێری کۆمیسیۆن بە ئاڤای گوت: هەرکەسێک تانە یان ناڕەزایەتیی هەبێت لەسەر نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران لە تۆمارکردنی کەسێک کە مافی دەنگدانی نەبێت، فۆرمێکی تایبەت لە ناوەندەکانی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران دانراوە، لە ماوەی حەوت ڕۆژ تانە و ناڕەزایەتییەکان وەردەگیرێن و کۆمسیۆن کاریان لەسەر دەکات، بە مەرجێک ئەو کەسەی تانەی هەیە دەبێت بەڵگەکانی لەگەڵ فۆرمەکە پیشکەش بکات.
زانیاریی زیاتر: پێشکەشکردنی تانە و ناڕەزایەتییەکان ئەمڕۆ دەستپێدەکات و لە 28ی ئەم مانگە کۆتایی دێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە