زێلینسكی: ترەمپ جەنگی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی یەكلاكردەوە

شەیری بکە لە:
زێلینسكی: ترەمپ جەنگی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی یەكلاكردەوە

ڤلۆدیمێر زێلینسكی، سەرۆكی ئۆكراینا، دۆناڵد ترەمپ, سەرۆکی ئەمریکا. وێنە؛ AFP

ئاڤا نیوز

سەرۆكی ئۆكراینا، هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی چەكی ئەتۆمی دەدات، بەشێوەیەكی ناڕاستەوخۆش پشتیوانی وڵاتەكەی بۆ بەئامانجگرتنی دامەزراوە ئەتۆمییەكانی ئێران لەلایەن ئەمریكاوە دەربڕی.

لێدوانی فەرمی: ڤلۆدیمێر زێلینسكی، سەرۆكی ئۆكراینا، لە وتارێكی ڤیدیۆییدا ستایشی دۆناڵد ترەمپی كرد، كە مەترسی بەكارهێنانی چەكی ئەتۆمی لەلایەن ئێرانەوە ڕەواندەوە و لەمبارەیەوە وتی: "ترەمپ ئەو بابەتەی یەكلاكردەوە."

ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: پەیامەكەی زێلینسكی وەها لێكدەدرێتەوە كە پشتیوانی ناڕاستەوخۆی هێرشی ئاسمانی ئەمریكا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەكانی ئێران دەكات.

زانیاریی زیاتر: سەرۆكی ئۆكراینا دووپات لە چارەسەریی ئاشتیانە بۆ ناكۆكی و گرژییەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جەنگی سەر وڵاتەكەی دەكاتەوە.

باكگراوند: بەرەبەیانی یەكشەممە 22ـی حوزەیرانی 2025، ئەمریكا لەڕێگەی مووشەک هەر سێ دامەزراوە ئەتۆمییەكەی ئێرانی بۆردوومان كرد و بەگوێرەی لێدوانی پێنتاگۆن، زەرەر و زیانێكی زۆری بە ژێرخانی ئەتۆمی ئەو وڵاتە گەیاندووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ