لە سنووری پارێزگای هەولێر زیاتر لە 80 هەزار کارتی زەوی گۆڕاوە بۆ سەنەدی یاسایی
- هەواڵ
- 25 حوزەیران

دیمەنی ژمارەیەک زەوی لە ئاسمانەوە
ئاڤا نیوز
بەهۆی گۆڕینی هەزاران کارتی زەوی بۆ سەنەدی یاسایی، هەزاران هاووڵاتیی لێی سوودمەند بوون و ئێستا بوونەتە خاوەنی ڕاستەقینەی مۆڵکەکانیان.
وێنە گەورەکە: بەهۆی ئەوەی لەماوەی ڕابردوودا بەشێکی زۆر لە هاووڵاتییان زەوییەکانیان کارت بوو، بەهۆیەوە توانای مامەڵەی یاساییان نەبوو بەسەر زەوییەکانیان وەکو موڵکی ڕاستەقینە، بەڵام لەکابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان گرنگییەکی زۆر دراوە بە چارەسەری گرفتی هاووڵاتیان و هەزاران کەس لە گۆڕانکاریی زەوی کارت بۆ سەنەدی یاسایی سوودمەندبوون.
لێدوانی فەرمی: د. لوقمان عومەر حسێن، بەڕێوبەری گشتیی تۆمارکردنی خانوبەرە لە هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاندووە، لە 21-10-2021 تاوەکو مانگی 6ـی 2025 زیاتر لە 80 هەزار کارتی زەوی گۆڕاوە بۆ سەنەدی یاسایی، ئەمەش وەکو جێبەجێکردنی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمـی کوردستان کە یەكێک لە بنەماکانی بریتییە لە چارەسەرکردنی کێشەی هاووڵاتیان و پێشکەشكردنی خزمەتگوزاریی زیاتر بۆیان.
زانیاریی زیاتر: بەڕێوبەری گشتیی تۆمارکردنی خانوبەرە لە هەرێمی کوردستان، دەڵێت، تەنیا لەهەفتەی ڕابردوود هەزار و 680 کارت لە کەرتی بێرات و لە کەرتی 42ـی کانی قڕژاڵە 33 زەوی کارت کراون بە سەنەد و ڕادەستی شارەوانی کراون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەهۆی گۆڕینی زەوی کارت بۆ سەنەدی یاسایی، زەوییەکان دەبێتە موڵکی کەسەکە و دەتوانێت هەموو مامەڵەیەکی یاسایی پێوە بکات، بەڵام لە ڕابردوو بەهۆی ئەوەی زەوییەکانیان کارت بوو نەیاندەتوانینی بە تەواوی مامەڵەی پێوە بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە