
دیمەنێكی وێرانبووی غەززە- AFP
ئاڤا نیوز
بەرپرسێکی حەماس ڕایگەیاند، وەڵامی ئیسرائیل بۆ دوایین پێشنیاری ئاگربەست بۆ ماوەی شەش هەفتە بە گشتی نەرێنییە، ئەوەش لەكاتێكدایە ژمارەی قوربانیانی غەززە لە 32 هەزار کەس نزیک دەبێتەوە.
لێدوانی فەرمی: ئوسامە حەمدان، كە یەكێكە لە فەرماندەكانی حەماس ڕایگەیاند: نێوەندگیرەکان هەڵوێستی ئیسرائیلیان پێمان ڕاگەیاند، بەڵام بە گشتی نەرێنیین و لە ئاستی چاوەڕوانیی گەلەکەماندا نین. وەڵامەکەیان بە بەراورد لەگەڵ هەڵوێستی پێشووتریاندا هەنگاوێک بەرەو دوا دەمانبات و ڕەنگە بمانگەیەنێتە بنبەست".
ڕێککەوتنەکە بەم شێوەیەیە: هەفتەی ڕابردوو بزووتنەوەی حەماس پێشنیاری شەش هەفتە ئاگربەست و ئازادکردنی نزیکەی 42 بارمتەی ئیسرائیلییان کرد، لە بەرانبەردا داوای ئازادکردنی 20 تا 50 گیراوی فەڵەستینییان کرد. ڕاشیانگەیاند کە پێش ئەوەی بارمتە و دیلەکان ئاڵوگۆڕ بکەن، کشانەوەی بەشێكی سوپای ئیسرائیل پەسەند دەکەن، گەرچی پێشتر داوای کشانەوەی تەواوەتیی سوپای ئیسرائیلییان دەکرد.
لەلایەكی دیكەوە: بە گوێرەی ڕاگەیێنراوێکی وەزارەتی تەندرووستیی غەززە، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 65 کەسی دیکە گیانیان لەدەستداوە و بەم پێیە کۆی گشتیی ژمارەی قوربانیانی شەڕێ نێوان ئیسرائیل و حەماس لە حەوتی ئۆکتۆبەرەوە گەیشتووەتە 31 هەزار و 988 کوژراو و 74 هەزار و 188 کەسیش بریندار بوون.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو مووشەک لە ئاسمانی سعودییە دەتەقێتەوە