
دیمەنێکی شاری سلێمانی
ئاڤا نیوز
بڕیاری دابەشكردنی زەوی بەسەر پزیشكان و كارمەندانی تەندروستیی سنووری پارێزگای سلێمانی، جێبەجێ دەكرێت. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێت، "چاوەڕوانی شارەوانین زەوی بۆ پرۆسەكە دابین بكات و گەڕانەوەی ناوە شایستەكانیش بەپێی خاڵبەندی بووە."
چیرۆکی سەرەکی: دوای ڕەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە پێدانی زەوی بە فەرمانبەران و خانەنشینانی سوودمەندنەبوو لە وەرگرتنی زەوی، ناوی هەشت هەزار و 400 پزیشك و كارمەندی تەندروستی لە وەزارەتی شارەوانییەوە گەڕاوەتەوە و ئێستاش سەرۆكایەتی شارەوانیی سلێمانی ڕێكارەكانی تەرخانكردنی زەوی دەستپێكردووە.
لێدوانی فەرمی: پەیامنێرمان چۆمان مەحموود، زانیاری لە هێرش سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی وەرگرتووە، كەوا چاوەڕوان دەكرێت شارەوانیی سلێمانی بە دوو قۆناغ زەوی بۆ ئەو كارمەندانەی تەندروستیی دابین بكات كە ناویان لە وەزارەتی شارەوانی گەڕاوەتەوە.
زانیاریی زیاتر: ئەو بەرپرسەی تەندروستیی سلێمانی ڕاشیگەیاند، ڕەزامەندی لەسەر ناوەكان، بەپێی سیستمی خاڵبەندی فۆرمی پڕكراوە بووە. چاوەڕوانیش دەكەن لە قۆناغی سێیەمدا، كۆتا بەشی ناوەكان كە ژمارەیان 900 پزیشك و كارمەندە، لە وەزارەتی شارەوانییەوە بگەڕێتەوە.
چی ڕوودەدات: لیستی ئەو ناوانەی ڕەزامەندییان بۆ دەرچووە و گەڕاوەتەوە، ئێستا ڕادەستی بەشی تاپۆی بەڕێوبەرایەتیی باج و دەرامەت كراوە بۆ یەكلاییكردنەوەی كۆتایی شایستەبوونیان، دواتر شارەوانیی سلێمانی بە تیروپشك زەوییەكان بۆ فەرمانبەرانی سوودمەندبوو دابین دەكات.
باكگراوند: ڕۆژی 26ـی ئایاری 2025، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان، لیژنەكانی دروستكردنی نەخشەكانی دابەشكردنی زەوی ڕاسپارد بە باشترین شێوە و لە زووترین كاتدا كارەكان تەواو بكەن، بەئامانجی خێراكردنی پرۆسەی دابەشكردنی زەوی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە