
وێنەی عوسمانی تەمەن 24 ساڵان کە ئەمڕۆ بەهۆی تەقینەوەی مین لە سیدەکان گیانی لەدەست دا
ئاڤا نیوز
بەرەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە گەنجێکی تەمەن 24 ساڵ بەناوی عوسمان سدیق کە پیشەی شوان بوو بەهۆی تەقینەوەی مین لە سنووری سیدەکان گیانی لەدەست دا.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ شەممە 28-6-2025، گەنجێک کە پیشەی شوان بووە، دانیشووی گوندی خۆرانە لە دەشتی هێرتێ لە سنووری قەزای سیدەکان، لە کاتی لەوەڕاندنی مەڕوماڵات لە کوێستانەکانى سەروکە لە سنوورى سیدەکانى ناوچەى برادۆست، مین پێیدا دەتەقێتەوە و گیان لەدەست دەدات.
لێدوانی فەرمی: عەلی میران، بەڕێوەبەری گشتیی تەکنیکی لە دەزگای مین بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ئەو شوێنەی ئەو گەنجە بۆی چووە دەکەوێتە کوێستانەکانى سەروکە لە سنوورى سیدەکانى ناوچەى برادۆست، ناوچەیەکی قەدەغەکراوە، تیمەکانمان پێشتریش هۆشداریان بە هاووڵاتیان داوە و سمیناریان کردووە کە ئەم شوێنە ترسناکن و بەتەواوی پاک نەکراونەتەوە، بەداخەوە هەندێک کەس گوێ بە ڕێنماییەکان نادەن و ئەم ڕووداوانەی لێدەکەوێتەوە.
لەلایەکی دیکە: بەڕێوەبەری گشتیی تەکنیکی لە دەزگای مین دەڵێت، لەسەرەتای ساڵەوە تا ئەمڕۆ 24 کەس بەهۆی مینەوە لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەست داوە، هاوکات لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە سنووری ئیدارەی سۆران نۆ هاووڵاتی بەرمین کەوتوون، پێنج کەسیان گیانیان لەدەست داوە و چوار کەسیش بریندار و کەمئەندام بوون.
زانیاریی زیاتر: بەپێی قسەی کەسە نزیکەکانی ئەو شوانەی ئەمڕۆ بەهۆی تەقینەوەی مین گیانی لەدەست دا، گەنجەکە دوو مانگ لەمەوبەر ژنى مارەبڕیوە و بڕیاربووە بەم زووانە بیگوازێتەوە، بەڵام قەدەر نەیهێشتووە بە دەستگیرانەکەی بگات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو ناوچەی لە سنووری سیدەکان کە مینی لێیە ناوچەی قەدەغەکراوە و پێشتر خەڵکەکەی شوێنەکانیان چۆڵکردووە، دواتر چەکدارانی پەکەکە ڕێگەیان نەدەدا خەڵکەکە بگەڕێنەوە، بەڵام دوای پرۆسەی ئاشتی چالاکییەکانی پەکەکە لە سنوورەکە کەمبۆتەوە هاووڵاتیانیش دوور لە ڕێنماییەکانی دەزگای مین دەچنەوە ناوچەکانیان، بەهۆیەوە ڕووداوی نەخوازراوی لێدەکەوێتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 6 خولەک لەمەوپێش
د.ئامانج مەحموود: هەرێمی کوردستان دەگەڕێتەوە سەر نەخشەی ئۆپێک
- کوردستان
- 1 خولەک لەمەوپێش
تاقیکردنەوەی کۆتایی توانستی زمانی ئینگلیزی دەستی پێکرد
- ژینگە
- 6 خولەک لەمەوپێش
حکومەتی عێراق 58 ملیۆن دۆلار بۆ وەزارەتی ژینگە خەرجدەکات
- هەواڵ
- 12 خولەک لەمەوپێش
لە غەززە 66 منداڵ لە برسا مردوون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە دوو ڕۆژدا هەر مسقاڵێک زێڕ 12 هەزار دینار دابەزیوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا لەبارەی جگەرەکێشانەوە بڕیارێکی نوێ دەردەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران وازی لە وێستەگەی ئەتۆمی فۆردۆ نەهێناوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجێکی کوردی دانیشتووی ئەڵمانیا باخچەیەک لە قەڵادزێ دروست دەکات
21 کاتژمێر لەمەوپێش
كەشناسی: ئەمڕۆ و سبەی پلەكانی گەرما بەرزتر دەبنەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 1 خولەک لەمەوپێش
تاقیکردنەوەی کۆتایی توانستی زمانی ئینگلیزی دەستی پێکرد
- هەواڵ
- 12 خولەک لەمەوپێش
لە غەززە 66 منداڵ لە برسا مردوون
- عێراق
- 30 خولەک لەمەوپێش
فەرمانبەرێک لە پەروەردەی زیقاڕ نزیکەی 13 هەزار پەرتووکی خوێندن دەدزێت
- عێراق
- 31 خولەک لەمەوپێش
دەروازەی مونزرییە جارێکی دیکە دەکرێتەوە