
گریانی دوو منداڵی کەرتی غەززە لەسەر تەرمی باوکیان دوای ئەوەی بەهۆی بۆردوومانی سوپای ئیسرائیلەوە لەو کەرتە گیانی لەدەستداوە
ئاڤا نیوز
تەندروستیی غەززە ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابروودا، ئیسرائیل 88 فەلەستینیی دیکەی لە کەرتی غەززە کوشتووە و 365 کەسی دیکەش برینداربوون.
وێنە گەورەکە: لە تشرینی یەکەمی ساڵی 2023ـەوە جەنگ لە نێوان فەلەستینییەکان و ئیسرائیل لە کەرتی غەززە دەستی پێکردووە، بە دەیان هەزار کەس بەهۆی بۆردوومانی ئیسرائیل گیانیان لەدەست داوە و برینداربوون، هاوکات بە هەزاران کەسیش بەهۆی نەبوونی خۆراکی پێویست و ڕێگرییکردن لە چوونەوە ژوورەوەی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ نێو کەرتەکە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە، گیانیان لەدەست داوە.
زانیاریی زیاتر: ژمارەی قوربانییانی کەرتی غەززە لە ئۆکتۆبەری ساڵی 2023ـەوە تاوەکو ئێستا گەیشتووەتە 56 هەزار و 500 بریندار.
لەلایەکی دیکەوە: سوپای ئیسرائیل لە هێرشەکانی بەردەوامە و فەرمانی چۆڵکردنی بۆ چەند ناوچەیەکی باکووری کەرتی غەززە دەرکردووە.
ئەمەش بزانە: بەردەوامیی هێرشەکانی ئیسرائیل لە کاتێکدایە کە دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاندووە، ئیسرائیل لە دانوستان دایە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێک لەگەڵ حەماس، ئەمەش بە ئامانجی وەستاندنی شەڕ و ئازادکردنی بارمتەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە