
دوو پۆلیس لەکاتی ئەرکدا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بڵاوكردنەوەی وێنە و ڤیدیۆ بە جلی فەرمیی سەربازییەوە لە ئەفسەر و پۆلیس قەدەغە دەكات.
لێدوانی فەرمی: عەقید كارزان ئەمیر، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی هەرێمی كوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی هەرێمی كوردستان گشتاندنێكی ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەكانی پۆلیس كردووە و لەو ڕێگەیەوە سەرجەم ئەفسەر و كارمەندانی پۆلیس ئاگادار كراونەتەوە كە بڵاوكردنەوەی وێنە بە جلی فەرمی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بۆ بابەتە كەسییەكان قەدەغەیە.
- نابێت بە هیچ شێوەیەك لێدوان بۆ هیچ كەناڵێكی بینراو و بیستراو و ناوخۆ و دەرەكی و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بدرێت بێ وەرگرتنی ڕەزامەندیی سەرووی خۆیان.
- وتەبێژەكانی پۆلیس و بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندن بۆیان نییە وێنەی خۆیان بە جلی سەربازی یاخود گشتاندن و پۆستی فەرمی لەلاپەڕەی خۆیان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاو بكەنەوە، بەڵكو تەنیا دەتوانن لە لاپەڕەی فەرمیی زانیاری و بابەتەكان بڵاو بكەنەوە.
- بە هەموو شێوەیەك قەدەغەیە ئەفسەر و كارمەندانی پۆلیس لایڤ بكەنەوە یاخود بەشداری لە لایڤەكان بكەن، لەبەر ئەوەی دەبێتە هۆی لەكەداركردن و ناشیرنكردنی كەسایەتیی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە