
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی ئێران لەبارەی دانوستاندنەکانی نێوان وڵاتەکەی و ئەمریکا دەڵێت، جارێ بەم نزیکانە دانوستاندن ناکەین.
وێنە گەورەکە: دوای هێرشە ئاسمانییەکەی ئەمریکا بۆ سەر وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران، ئەمریکا چەند جارێك داوای کرد دانوستاندنی ڕاستەوخۆ لەگەڵ لایەنی ئێرانی ئەنجام بدەنەوە و هەنگاوی دیپلۆماسی بنێن بۆ چارەسەرکردنی بەرنامەی ئەتۆمی تاران.
لێدوانی فەرمی: عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی سی بی ئێس ڕایگەیاند: ''هەرگیز دەرگای دیپلۆماسی لەگەڵ واشنتن داناخەین، بەڵام بەمزووانە دانوستاندەکان دەستپێناکەینەوە".
عێراقچی ئاماژەی بەوەشکرد، گەڕانەوە بۆ سەر مێزی دانوستاندن پێویستی بە گەرەنتییەکی ڕوون هەیە کە ئێران لە کاتی دانوستانەکاندا جارێکی دیکە نەکرێتە ئامانج.
هەرچی پەیوەستە بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی وڵاتەکەی، عێراقچی گوتی، "تەکنۆلۆژیا و زانستی ئەتۆمی بە بۆردوومان لەناو ناچێت، بەرنامەی ئەتۆمی ئێران بە تەواوی ئاشتیخوازانەیە و جێگای شانازییە بۆ گەلی ئێران".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە