
هۆڵی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق (وێنەی ئەرشیڤ)
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیێنێت، 100 پرۆژەیاسا لە پەرلەماندا پەکخراون کە یاساکانی دادگای فیدراڵی، نەوت و گاز و خزمەتی گشتیی فیدراڵی لە دیارترینیانن.
لێدوانی فەرمی: عەبدولکەریم عەبتان، ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمان بە میدیای عێراقی ڕاگەیاند، "زیاتر لە 100 یاسای پەککەوتوو لە ئەنجوومەنی نوێنەراندا خراونەتە سەر ڕەفەکان، لە گرنگترین ئەم یاسایانە، یاساکانی دادگای فیدراڵی، نەوت و گاز، خزمەتی سەربازی (ئاڵا) و خزمەتی فیدراڵین".
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: بە گوتەی عەبتان، "ئەنجوومەنی نوێنەران بەهۆی کێشە و ململانێ سیاسییەکانەوە تووشی ئیفلیجی بووە و توانای بەستنی دانیشتنەکانی نەماوە"، ڕوونیشی کردەوە "زۆربەی ئەو پرۆژەیاسایانەی لە لیژنەکاندا کەڵەکە بوون، بەهۆی ململانێ سیاسییەکان و پەککەوتنی پەرلەمانەوە، چارەنووسیان دەکەوێتە خولی داهاتووی پەرلەمان".
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: پێشتریش موختار موسەوی، ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمان، ئاشکرای کردبوو کە ناکۆکییەکانی نێوان کوتلە سیاسییە بەشداربووەکانی حکومەت، هۆکاری پەکخستنی کاری ئەنجوومەنی نوێنەرانن و ئاماژەی بەوەش کردبوو کە ئەم ناکۆکییانە بوونەتە ڕێگر لەبەردەم دەنگدان لەسەر چەندین بڕیاری گرنگ، دیارترینیان یاسای بودجەی فیدراڵی و یاسای حەشدی شەعبییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 45 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 45 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە