
دیمەنی جموجۆڵی خەڵک لە شاری فرانکۆرتی ئەڵمانیا. وێنە؛ میدیای ئەڵمانیا
ئاڤا نیوز
دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا هاووڵاتییەکی دانیمارکییان دەستگیر کرد کە گومانی لێدەکرێت لەلایەن سووپای قودسی ئێرانەوە بەکرێ گیرابێت بۆ ئەنجامدانی هێرش لە دژی جووەکان لە بەرلین، ئەمەش ترسی لە ئەگەری ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستیی لە ئەوروپا زیاتر کردووە.
زانیاری بەدەستهاتوو: ڕۆژنامەی "بێڵد"ـی ئەڵمانی بڵاوی کردەوە کە دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل "مۆساد" یارمەتیی شوێنپێهەڵگرتن و دەستگیرکردنی ئەو هاووڵاتییە دانیمارکییەی داوە کە گومان دەکرێت لەلایەن سوپای قودسی سەر بە پاسدارانی ئێرانەوە ڕاسپێردرابێت بۆ پیلانگێڕی لە دژی جوولەکەکان لە ئەڵمانیا.
لێدوانی فەرمی: فرێدریک مێرز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا، ڕایگەیاند، وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر هەوڵێکی ئێران بۆ ئەنجامدانی هێرش لەسەر خاکی ئەڵمانیا.
ئەوەی لە بارەیەوە دەگوترێت: تۆمەتبارەکە، بە "عەلی" ناسێنراوە، ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو بە هاوکاریی پۆلیسی دانیمارک لە شاری ئارهوسی ئەو وڵاتە دەستگیر کراوە. ئێستا لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت بە تۆمەتی سیخوڕی، هەرچەندە لێکۆڵینەوەکە هێشتا لە قۆناغەکانی سەرەتایدایە. پێگەی "دێر شپیگڵ" ئاشکرای کرد کە تۆمەتبارەکە بە ڕەچەڵەک ئەفغانییە، و ڕۆژنامەی "بێڵد"ـیش ئاماژەی داوە کە تەمەنی 53 ساڵە.
بەگوێرەی "بێڵد"، عەلی لە 11ـی حوزەیران گەشتی بۆ ئیستەنبووڵ کردووە بۆ بینینی بەرپرسە ئێرانییەکانی و لە 23ـی حوزەیران گەڕاوەتەوە بۆ دانیمارک. سێ ڕۆژ دواتر دەستگیر کرا، کە بە وتەی بەرپرسانی ئەو وڵاتە، لەو کاتەدا "پلانەکانی گەیشتبوونە قۆناغی کۆتایی."
ئەمەش بزانە: دوای دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە، وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا باڵیۆزی ئێرانی لە بەرلین بانگهێشت کرد و پێی ڕایگەیاند: "ڕێگە بە هیچ هەڕەشەیەک بۆ سەر ژیانی جوولەکەکان لە ئەڵمانیا نادەین." لە بەرامبەردا، باڵیۆزخانەی ئێران ئەو تۆمەتانەی ڕەت کردەوە و بە "بێ بنەما و مەترسیدار" ناوی بردن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە