فایلی خەڵک؛ دانیشتووانی ڕانیە داوای ڕووناککردنەوەی شەقامێکی سەرەکی شارەکەیان دەکەن
- هەواڵ
- 3 تەممووز
ئاڤا نیوز
بەشێك لە دانیشتووانی شاری ڕانیە سەبارەت بە شەقامێكی شارەكە گلەییان هەیە و داوا دەکەن شەقامەکەیان بۆ ڕووناک بکرێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: شەقامی پیشەسازی لە ڕانیە لە شەواندا تاریكستانە و لایتی ئۆتۆمبێلەكان نەبێت كەس بەرچاوی خۆیشی نابینێت. دانیشتووانی شارەكە دەڵێن چەند ساڵێکە ستوونی کارەبا بۆ شەقامەکە دانراوە و ژمارەیەكی زۆر گڵۆپیشی بۆ بەستراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا ڕووناک نەکراوەتەوە. شەقامەکەش مزگەوت و قوتابخانە و بەنزینخانەی لەسەرە و شەقامێكی ئاوەدانە.
لێدوانی فەرمی: عەلی محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای ڕاپەڕین بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، پڕۆژەکە بەهۆی قەیرانی داراییەوە وەستاوە، "چاوەڕێ دەکەین حکومەت چارەسەرێکی بۆ بدۆزێتەوە، بە جۆرێک بەڵێندەرێکی نوێ بێت و کارەکانی پرۆژەکە تەواو بکات".
- "لە کاتی دابینکردنی بودجە بۆ پرۆژەکە، ڕاستەوخۆ کارەبای بۆ ڕادەکێشین و شەقامەکە ڕووناک دەکەینەوە".
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە