ململانێی جەهەپە و ئاکپارتی لە ئیستەنبووڵ دەکوڵێت؛ کامیان براوە دەبن؟
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-03-23

ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو و مورات کوروم، سەرچاوە: جەمهورییەت
ئاڤا نیوز
سەڕەرای وەستاندنی بەشێک لە بانگەشەی هەڵبژاردن، لێداون و گوتافە سیاسییە دژ بە یەکەکانی نێوان ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو، بەربژێری جەهەپە و مورات کوڕوم، بەربژێری ئاکپارتی بۆ بەدەستهێنانی پۆستی گەورەشارەوانی ئیستەنبووڵ تووندتر دەبن.
وێنە گەورەکە: بەپێی ئەنجامی 10 ڕاپرسی جیاواز، ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو، سەرۆکی پێشووی شارەوانی ئیستەنبووڵ و بەربژێری جەهەپە لەپێش مورات کوڕوم، بەربژێری ئاکپارتییە. بەگوێرەی میدایاکانی تورکیاش ئیمام ئۆغڵو بە ئەگەرێکی زۆرەوە لەم هەڵبژاردنەدا براوە دەبێت.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: لاوازی مورات کوروم لە بانگەشەی هەڵبژاردن و " ڕازیکردنی دەنگدەران" چانسی سەرکەوتنی ئیمام ئۆغڵوی زیاتر کردووە. کوروم لە بەرنامە تەلەڤزیۆنەکاندا وا دەردەکەوێت سیاسەتمەدار و کەسێکی دیپلۆماسی نییە، لەجیاتی بەڵێندان بۆ چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکان باس لە هەوڵدان دەکات، ئەمەش وای کردووە "بەشێکی دەنگدەران لێی بێهیوا ببن".
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: ئەگەر ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو لە 31ی ئەم مانگەدا سەرکەوێت و پۆستی سەرۆکی گەورەشارەوانی ئیستەنبووڵ بباتەوە، ئەگەرێکی بەهێزە لە هەڵبژاردنی داهاتوودا خۆی بۆ پۆستی سەرۆککۆمار بەربژێر بکات.
زانیاریی زیاتر: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بەپێی یاساکان ناتوانێت جارێکی دیکە خۆی بۆ پۆستی سەرۆککۆمار بەربژێر بکاتەوە، بۆیە ئاکپارتی هەوڵ دەدات لەم هەڵبژاردنە شکست بە ئیمام ئۆغڵو بهێنێت، لە داهاتوودا نەبێتە مەترسی و لە ئێستاوە پۆستی سەرۆککۆمار گەرەنتی بکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: 31ی ئەم مانگە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە باکووری کوردستان و تورکیا بە بەشداریی 34 پارتی سیاسی دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا سیستەمی GPSـی یەکێتی ئەوروپا پەک دەخات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
21 خولەک لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
5 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات
- هەواڵ
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات