ئێران: ئەگەر دوو ساڵی بەردەوام هێرش بکەینەوە سەر ئیسرائیل هێشتا هەر مووشەکمان دەمێنێت
- هەواڵ
- 7 تەممووز

دیمەنی دوای بۆردوومانی تەلئەبیب لەلایەن ئێران. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
ڕاوێژکاری سوپای پاسداران ئاشكرای دەکات، هێشتا بەشێکی گەورەی مووشەکە گرنگەکانی وڵاتەکەمان بە دوژمنان نیشان نەداوە.
وێنە گەروەکە: دوای هێرشی 12 ڕۆژەی ئێران و ئیسرائیل بۆسەر یەک هێشتا هەردوولا ئامادەییان تێدایە بۆ هێرشی دیکەو لە میدیاکان وەڵامی یەکدی دەدەنەوە، سوپای پاسداران دەڵێت، لە بچووکترین جووڵە بۆسەرمان گەورەترین وەڵاممان دەبێت.
لێدوانی فەرمی: سەردار جەباری، ڕاوێژکاری سوپای پاسداران ڕایگەیاند، "ژێرخانە مووشەکییەکانمان ئەوەندە گەورەیە کە تا ئێستا زۆرینەی توانای بەرگری وڵاتەکەمان نیشان نەداوە و هێزەکانمان لەوپەڕی ئامادەباشیدان.
ڕاوێژکارەکەی سوپای پاسداران ئەمانەشی وت:
٠ ئەگەر شەڕ لە نێوان ئێمە و ئیسرائیل و ئەمریکا هەڵگیرسێت تەنانەت ئەگەر بۆ ماوەی دوو ساڵ هەموو ڕۆژێک بە مووشەک لێیان بدەین ئەوا سەرچاوەکانمان تەواو نابن.
٠ ئەگەر ئیسرائیل تەنیا جووڵەیەک بکات بەرامبەرمان ئەوکات ئاسمانی وڵاتییان دەکەینە شانۆیەک کە جیهان سەیری بکات.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: سەرەڕای ئەوەی جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل، ڕاگیرا و ئاگربەست ڕاگەیێنرا، بەڵام بە وتەی شارەزایان لە ئەگەری شکاندنی ئاگربەست یاخود شکستهێنانی دانوستانە ئەتۆمییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا، ئەگەری دەستپێکردنەوەی جەنگ کراوە دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 43 خولەک لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
- کوردستان
- 43 خولەک لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی و یەکێتی هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی 10ـی حكومەت خێراتر دەکەن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لێدوانی مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی لەبارەی شەڕەکەی لالەزار
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی چین بۆ ئاڤا: عێراق سێیەم گەورەترین هاوبەشی بازرگانیمانە