بۆ دووەم جار ئیسرائیل ئەندامانی "شانەیەکی ئێرانی" لە سووریا دەستگیر دەکات
- هەواڵ
- 7 تەممووز

دیمەنی دوو سەربازی سوپای ئیسرائیل لە سووریا
ئاڤا نیوز
بۆ دووەم جار لە هەفتەیەکدا، سوپای ئیسرائیل لە ئۆپەراسیۆنێکی هەواڵگری دا ئەندامانی "شانەیەکی ئێرانی" لە باشووری سووریا دەستگیرکرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی سوپای ئیسرائیل، شەوی یەکشەممە سوپا بە پشتبەستن بە زانیاریی هەواڵگری لە ئۆپەراسیۆنێکدا شانەیەکی ئێرانی کە سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران بوونە لە ناوچەی تەل قەندە لە باشووری سووریا دەستگیرکرد.
زانیاریی زیاتر: لە ڕۆژی سێی ئەم مانگە، هێزەکانی لیوای 474ـی سەر بە فرقەی 210ـی سوپای ئیسرائیل لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا شانەیەکی "تێکدەر" کە لەلایەن ئێرانەوە جووڵەی پێکرابوو لە ناوچەی ئوم ئەللوقس و عەین ئەلبەسەلی لە باشووری سوریا دەستگیرکرد.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە حوزەیرانی ساڵی 1967 ئیسرائیل دەستی بەسەر نزیکەی 1250 کیلۆمەتر چوارگۆشەی لە بەرزاییەکانی جۆلان لە سووریادا گرت و پاشان لە ساڵی 1981دا بە کردەیی لکاندی بەخۆیەوە. لە دوای ڕووخانی ڕژێمەکەی ئەسەد لە کۆتاییەکانی 2024، هەژموونی خۆی لە ناوچەکانی جۆلانی سووریا بەهێزتر کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 37 خولەک لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
- کوردستان
- 37 خولەک لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی و یەکێتی هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی 10ـی حكومەت خێراتر دەکەن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لێدوانی مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی لەبارەی شەڕەکەی لالەزار
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی چین بۆ ئاڤا: عێراق سێیەم گەورەترین هاوبەشی بازرگانیمانە