
ژمارەیەک چەکداریی هێزی ئۆپۆزیسۆنی سووریا
ئاڤا نیوز
بە گوێرەی ڕاگەیێنراوێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، 'دەستەی تەحریرولشام' لە ناو لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان دەرهێناوە، ئەمەش وەکو دەستەبەرکردنی ئاسانکاری زیاتر بۆ دووبارە بوونیادنانەوەی سووریا و هاوکات هێنانە ئارای ئاسایش و سەقامگیری زیاتر بۆ ئەو وڵاتە.
وێنە گەورەکە: دەستەی تەحریرولشام، وەک هێزێکی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا کە توانیان کۆتایی بە دەسەڵاتی بەشار ئەسەد بهێنن، لەلایەن ئەمریکا و نەتەوە یەکگرتووەکان و چەندین وڵاتی ڕۆژئاوایی پێشتر وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی ناسێنرابوو و ئێستا ئەمریکا لە لیستی تیرۆر دەریهێناوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕاگەیێنراوێکی لەبارەی دەرهێنانی دەستەی تەحریرولشام لە لیستی تیرۆری ئەمریکا بڵاوکردەوە ڕایگەیاند: بەپێی ڕێنماییەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، پێداچوونەوە بە دەستەی تەحریرولشام لە لیستی تیرۆر دەکرێت.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیێنراوەکە دا هاتووە، بە واژۆی مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەمریکا بە فەرمی دەستەی تەحریرولشامی وەکو ڕێکخراوێکی تیرۆریستی لە لیستی تیرۆری ئەمریکا دەرهێنراوە.
زانیاریی زیاتر: ئەم بڕیارەی ترەمپ هەنگاوێکە بۆ ئاسانکاریکردن بۆ لادانی سزاکانی سەر سووریا، سەرۆکی ئەمریکا پێشتر بەڵێنی بە ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە دابوو و بۆ ئەم مەبەستەش بڕیارێکی جێبەجێکاری دەرکرد، ئەمریکا دەیەوێت هاوکاری بێت لە بونیادنانەوەی سووریا دوای 14 ساڵ شەڕی ناوخۆ و وێرانکاری.
ئەمەش بزانە: ئەم بڕیارەی ئەمریکا لەکاتێکدایە پێشتر 10 ملیۆن دۆلاری بۆ دەستگیرکردنی ئەبو محەممەد جۆلانی، سەرکردەی تەحریرولشام تەرخان کردبوو.
باکگراوند: ڕۆژی یەکشەممە 08-12-2024 هێزەكانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا دوای 11 ڕۆژ لە شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ سوپای سووریا، گەیشتنە دیمەشقی پایتەختی ئەو وڵاتە و كەوتنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەدیان ڕاگەیاند.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە