ئاڤا نیوز
گەنجێکی شاری هەولێر دەیەوێت لەڕێگەی مەلەکردنەوە ناوی بچێتە کتێبی گینسەوە. ئەو مەلەوانە لەژێر ئاو نان دەخوات و دەخەوێت.
چیرۆکی سەرەکی: توانا خەڵکی هەولێرە و ناسراوە بە دۆلفینەکەی هەولێر، مەلەزانێکی بە توانایە و دەڵێت، دەتوانم لە زەریای ئەتڵەس مەلە بکەم. توانا هەوڵ دەدات ناوی بچێتە کتێبی گینسەوە بۆ ژمارە پێوانەییەکان و دەیەوێت لە دوکانەوە بەمەلە بڕواتە بەغدا کە زیاتر لە 400 کیلۆمەترە.
لێدوانی فەرمی: توانا قسە بۆ مایکی ئاڤا دەکات و دەڵێت، دەتوانم لەژێر ئاودا نان بخۆم و بخەوم.
بینراو و بیستراو: توانا هەندێک ڤیدیۆی تۆمارکراو پیشان دەدات و دەچێتە ژێر ئاو و دۆشەک و بەتانی ڕاخستووە و پاڵ کەوتووە.
ڤیدیۆیەکی دیکەیشی هەیە شووتییەک دەباتە ژێر ئاو و قاژی دەکات و دەیخوات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: توانا ناوی خۆی ناردووە بۆ لیژنەی گینس، بۆ ئەوەی ئەگەر قبووڵیان کرد، تیم بنێرن تاوەکو بە مەلەکردنەوە لەدوکانەوە هەتا بەغدا بڕوات.
باکگراوند: پێشتر کەسێک بەمەلەکردن 400 کیلۆمەتری بڕیوە، توانا دەیەوێ ڕیکۆردەکەی ئەویش بشکێنێت و ببێ بەیەکەمی جیهان، دەڵێت دەتوانم بە دوو ڕۆژ بەمەلەکردن لە دوکانەوە بگەمە بەغدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 13 خولەک لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر باڵندەی کامەرانی دەست بە نمایشەکانی دەکاتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گۆرانییە شادەکانی پوریا محەممەدی لە سۆشیاڵ میدیا دەبن بە ترێند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
13 خولەک لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
- عێراق
- 13 خولەک لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەلەوانێکی کورد لەسەر ئاستی ئێران شەش مەدالیا بەدەست دەهێنێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دەست بە دابەشکردنی هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە کرا