وەزارەتی بازرگانی عێراق بەنیازە پڕۆسەی بەبازاڕکردنی گەنمی جووتیارانی کوردستان کۆتایی پێبهێنێت
- هەواڵ
- 9 تەممووز

دیمەنی وەرگرتنی گەنم لە سایلۆی هەولێر. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
لیژنەی ناوەندیی بەبازاڕکردن لە وەزارەتی بازرگانیی عێراق تاوتوێی کۆتایی هێنان بە پڕۆسەی بەبازاڕکردنی گەنمی جووتیاران لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەکات.
وێنە گەورەکە: عێراق ساڵانە پێویستی بە پێنج ملیۆن تۆن گەنم هەیە و بە وتەی بەرپرسانی وەزارەتی بازرگانی ئەمساڵیش بۆ سێیەمین ساڵ لەسەر یەک عێراق دەگاتە ئاستی خۆبژێوی لە بەرهەمی گەنم و بڕە زیادەکەش هەناردەی دەرەوەی وڵات دەکرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی بازرگانیی عێراق ڕایگەیاند: لیژنەی ناوەندی بەبازاڕکردن لە کۆمپانیای گشتی بۆ بازرگانی دانەوێڵە دانیشتنی 16ـەمینی خۆی کرد بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دانانی وادەی ڕاگرتنی وەرزی بەبازاڕکردنی گەنم لە هەرێمی کوردستان. سەرکەوتنی وەرزی بەبازاڕکردنی ئەمساڵی دووپات کردەوە، ئاماژەی بەوەشکرد، پلانە پەسەندکراوەکان یارمەتیدەر بوون لە ڕێکخستنی پڕۆسەکە و بەرزکردنەوەی کاراییەکەی.
لەلایەکی دیکەوە: بەگوێرەی وەزارەتی کشتووکاڵی عێراق، ڕۆژی 12ـی ئەم مانگە وەرزی بەبازاڕکردنی گەنم کۆتایی دێت و سایلۆی مەخموور کۆتا شوێن دەبێت کە پڕۆسەی کڕینەوەی گەنمی تێدا ڕادەگیرێت، تائێستاش چوار ملیۆن و 500 هەزار تۆن گەنم لە جووتیارانی وەرگیراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە